ڕۆژی دووشەممە بڕیاربوو لە دادگای تاوانی دووی هەولێر دادگاییکردنی پێنج لە چالاکوان و هاوڵاتیانی پارێزگای دهۆک بەڕێوەبچێت بەڵام دادگاییکردنەکەیان بۆ کاتێکی تر دواخرا
هەندێک دەنگو و هەواڵ بڵاوبوونەتەوە کە باس لە بەکارهێنانی پێگەی پەرلەمانتاری بۆ بەرژەوەندی کەسی دەکرێت ئەمەش ناڕەزایەتی لای بەشێکی زۆر لە پەرلەمانتارانی پەرلەمانی کوردستانی عێراق و شەقامی کوردی بەگشتی دروستکردووە
شاری ڕەواندز شاری هونەر و میوزیکە، یەکەم گروپی میوزیکی بە ناوی تیمی میوزیکی پاشای گەوەرە لە ساڵی 1970 کان بە سەرپەرشتی زرار محەمەد مستەفا ڕەواندزی دامەزرا. ئێستاش ڕۆژانە چالاکی هونەری لەم شارەدا ئەنجام دەدرێت.
ڕۆژی یەكشەممە ئەندامانی تیمی پارێزەرانی سزادراوانی پارێزگای دهۆك ڕایانگەیاند كە دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان دوا بڕیاری خۆی لەبارەی سزادراوانی پارێزگای دهۆكی دەركرد
ڕۆژی شەممە چەند موشەکێک لە نزیک گوندی براخی سنوری پارێزگای هەولێر کەوتنەخوارەوە و دەزگا ئەمنیەکانیش گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکوڵینەوەیان لەوبارەیەوە دەستپێکردووە.
کاتژمێر چوار و نیوی بەیانی ڕۆژی هەینی بەهۆی شورتێکی کارەباوە ئاگر لە دوکانێکی جلو بەرگی نێو هەولێر مۆڵ کەوت بەو هۆیەوە ژمارەیەکی زۆر لە دوکانەکانی نێو ئەو مۆڵە سوتان و زیانیان پێگەیشت.
ڕۆژی چوارشەممە دۆمینیک راب وەزیری دەرەوەی بەریتانیا و شاندێکی یاوەری بەسەردانێک گەیشتنە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و شاندێکی یاوەریان کۆبوونەوە. پاش کۆبونەوەکانیان کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیان لەسەر ناوەڕۆکی گفتوگۆکان ئەنجام دا.
لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، دكتۆر جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت" دوای ئەو سەردانە يەك لە دوا یەكەكانی شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا ئەم هەفتەیە دوو مەلەفی گرنگ دەنێردرێت بۆ بەغدا یەكێكیان پەیوەستە بە بابەتی خەرجیەكانی نەوت كە لە هەرێم بەرهەم دەهێنرێت.
ڕۆژی شەممە پێج پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە دەڤەری ئامێدی گیانیان لەدەستدا و چوار پێشمەرگەی تریش بریندار بوون. کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان دەڵێن ئەو پێشمەرگانە لایەن پەکەکەوە بۆسەیان بۆ دانراوەو هێرشیان کراوەتە سەر، ئەم ڕووداوەش کاردانەوەی جۆراو جۆری لێکەوتووەتەوە.
بڕینی دار و درەختەکانی هەندێک ناوچەی سەر بە قەزای ئامێدی کاردانەوە و نیگەرانیەکی زۆری دروستکردووە کە وەک ئەندام پەرلەمان و چالاکان و خەڵکی باسی بڕینی دار و درەختەکانی ئەو ناوچەیە دەکەن کە لە لایەن هەندێک کۆمپانیا و کەس و لایەنی سەر بە تورکیاوە
پاش بڵاوبوونەوەی شەپۆلێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێڕاق و هەرێمی کوردستان شارەزایانی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان دەڵێن لە ئێستادا ڕێژەی توشبوون بە پەتاکە کەمتر بووەتەوە. ئەمەش لە کاتێکدایە هەڵمەتی کوتانی دژ بە کۆرۆنا لە زۆربەی وڵاتانی سەرانسەری جیهاندا دەستیپێکردووە.
لێبڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و بەشێکی زۆر لە پەرلەمانتارانی نێو پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کە لە فڕاکسیۆنە جیاجیاکانی پێکهاتوون ناڕەزایەتی خۆیان لەبارەی لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران
دوای پێنج ڕۆژ مانەوەی لە نێو نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر بێهزاد محەمەدی، ئەو گەنجە پەنابەرە سیاسییەی ئێران کە لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر خۆی سوتاند گیانی لەدەستدا،
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵی ئەوەدایە لە ڕێگەی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا ڕێژەیەکی زۆر لە ژەمە ڤاکسین بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دابین بکات
لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر بەدەیان پەنابەری ئێرانی گردبوونەوە بۆ پشتیوانی کردن لە داوا و مافەکانی ئەو گەنجەی کە لەبەردەم ئەو بارەگایە خۆی سوتاند و هەروەها داوای جێبەجێکردنی سەرجەم داواکاریەکانی پەنابەران دەکەن.
زیاتر نیشـان بده