چونكه ئه‌و ڕۆژه دوا واده‌یه،" بۆ ده‌نگدان به كاندیده‌كانی یه‌كێتی چاوه‌ڕێی بڕیاری حیزبی خۆمانین "
"وه‌ك كه‌ركوكیه‌كان په‌یاممان داوه‌ته مه‌كته‌بی سیاسی خۆمان (یه‌كێتی) پێمان وتون باشتره ئه‌گه‌ر كێشه‌ی كه‌ركوك یه‌كلایی نه‌كرێته‌وه به‌شداری پڕۆسه‌ی سیاسی له‌هه‌رێمدا نه‌كه‌ین"
"ئەگەر ئێمە قبوڵمان کرد کاک مەسعود لەبابەتێکدا بڕیار بدات لەبەر ئەوە نیه پارتیە، نەخێر لەبەر ئەوەی کاک مەسعودە"
"چونكه ده‌ڵێن هەر (كاك مه‌سعود بارزانی-مان ماوە بەدەستەوە (جا به‌بێ به‌ڵگه ئه‌و قسه‌یه ناكه‌م و به‌ڵگه‌م له‌لایه له‌سه‌ر ئه‌و قسه‌یه)"
"جارێكی تر كه‌ركوك ناگه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و ژێر ده‌ستی كورد-یش، كه‌ركوك كۆتایی هاتووه"
"ئیش کردنی ئێمە و پارتی بەندە بەچارەسەرکردنی کێشەی که‌رکوک، غه‌در له‌مام جه‌لال و كاك كۆسره‌ت كرا، كاك مه‌سعود ده‌یه‌وێت وه‌ك مه‌رجه‌عیه‌ت قبوڵ بكرێت، یه‌كێتی ئه‌و یاریه تێگه‌یشتووه، ئه‌وه ناخوات بڕایه‌وه"
"بۆ كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی چه‌ند مه‌رجێكمان هه‌یه، وه به"بۆچونی خۆم" دوای ڕوداوه‌كه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو كه "میلیشیاكانی" لایه‌نێك هێرشیان كرده سه‌ر گرده‌كه و پاسهوانێكییان" شه‌هید" كرد گۆڕان مه‌رجی تری ده‌بێت ئه‌ویش ڕاده‌ستكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی پاسه‌وانه‌كه‌یان "شه‌هید"كرد."
" ئه‌وكات حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رتاسه‌ری نابێت و بڕواناكه‌م ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر سلێمانیدا هه‌بێت "
"ئەگەر کاندیدی پۆستی پارێزگاری کەرکوک هی یەکێتی بوایە و بۆی دابنرایە من دڵنیام (ئەو قسەیە ڕەنگە برادەرانی یەکیتی پێیان ناخۆش بێت) بەس دڵنیاین ئەوەندە لەسەر ئێـمە ڕانەدەوستان"
" ئێمه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم نیه، چونكه زیاتر" مه‌له‌فی موچه" مه‌له‌فی حیزبیه و مامه‌ڵه‌ی حیزبی‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات."
"زیاتر له 1400 كه‌س له‌وانه ڕاده‌ستی به‌غداد كراونه‌ته‌وه ئه‌وانیش ئه‌وانه‌ن كه خه‌ڵكی ناوچه عه‌ره‌ب نشینه‌كان بوون و ئه‌وانه‌ی مه‌ترسییان له‌سه‌ر نه‌بێت سه‌باره‌ت به‌هه‌رێمی كوردستان"
"ئه‌گه‌ر كێشه‌ی به‌غداد و كه‌ركوك به‌رده‌وام بێت كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت ڕه‌نگه نه‌توانین له‌كابینه‌ی نۆ به‌رده‌وام بین."
"كۆمه‌ڵی ئیسلامی چاوه‌ڕوانی زیاتری لێده‌كرا نه‌ك ئه‌وه‌ی فراكسیۆنه‌كه‌ی بنێرێت به‌شداری له‌مه‌راسیمێكی "سوڵتانیانه‌ی ته‌شریفاتی" تێچووی پاره‌ی خه‌یاڵی بكات كه دابنیشێت ئه‌ویش ته‌نها وه‌ك "كۆرس" لهمهراسیمێكدا كه بگه‌ڕایتایه بۆ په‌رله‌مانتارێك نه‌تده‌بینی."
" سوێند خواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم شتێكی پڕۆتۆكۆلیه و ناكرێت شتێكی پڕۆتۆكۆلی په‌یوه‌ست بكرێت به چاره‌نوسی كه‌ركوكه‌وه"
"ئه‌وه‌تا سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه‌ده‌ڵێ من ئه‌وه‌نده‌م كڕی وه ئه‌وه‌نده‌م فرۆشت واته نابێت ئێمه ببینه هۆكارێك بۆ كارێكی بازرگانی."
"ئه‌وانه‌ی له‌ناو گۆڕان ده‌ڵێن یه‌كێتی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ گۆڕان جێ به‌جێ ناكات ئەوە گۆڕان نیە ئەوە کاردانەوەی ئەو کێشانەی ناوخۆی گۆڕانە هەندێک لەگۆڕان وادەڵێن هەندێک واناڵێن جا "بەنیسبەت یەکێتی "زۆر ئەوە نیە قسەی لەسەر بکەین"
"ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگای ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی ئه‌م پڕۆسه‌یه وه‌ك "ڕههینهیهك" بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م باڵه و ئه‌و باڵه.خۆزگه مام جه‌لال هێشتا ساغ بووایه و له‌ژیاندا بووایه،یاخود سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی یه‌ك بۆچوون بونایه."
"پارتی ناتوانێت و بۆی ناكرێت وه‌نابێت ڕێگه بدرێت سه‌رده‌می تاكه حیزب و حیزبی پێشڕه‌و دیسانه‌وه زیندوو بكاته‌وه "
" ئێمه ئێستا زیاتر به‌لای ئۆپۆزسیۆنداین به‌ڵام هه‌ركات ئه‌وكه‌سه‌ی ڕا‌سپێردرا بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت سه‌ردانی كردین ئه‌وكات قسه‌ی خۆمان ده‌بێت."
"من خۆم یه‌كێك ده‌بوم له‌وانه‌ی كه ئاماده‌بووم خۆم كاندید بكه‌م، ئه‌مه‌ی ئێستا هه‌یه به‌ناو په‌رله‌مانیه وه به‌تام و ناوهڕك سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی جارانه، ئه‌وه چه‌واشه‌كارییه‌كی زۆر گه‌وره‌یه"
زیاتر نیشـان بده