وەک لە بەرەکانی جەنگەوە دەبینرێت هێزی پێشمەرگەی کوردستان وەک یەک هێز شەڕ دەکات بەبێ گوێدانە ئەوەی سەر بە چ لایەنێکە.
زۆرێک لە شارەزایانی بواری فەرهەنگی لەوبڕوایەدان شیعری کوردی لە قەیراندایە لە ژمارەیەک ڕوانگەوە لەوانە زمان و شێوازەکانی دەربڕین و دووبارەبوونەوە و ونبوونی ئیستاتیکا لە وێنە شیعریەکانیشدا.
(بەختیار عەلی) نوسەر و ڕوناکبیر لە وتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکادا، باس لە ژمارەیەک دۆسێی گرنگ و هەستیاری ڕۆژ دەکات وەک شەڕی دژی تێرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی و هەروەهاش قەیرانەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق.
هاتنی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکەی دەوڵەتی ئیسلامی هەر تەنها نومایشتی هێزێکی تێرۆریستی نەبووە لە عێراقدا بەڵکو ئاماژەی ترسناکی سیاسیشی لەگەڵدا بووە.
تێرۆر ئهو دیارده ترسناکهیه سنور ناناسێت و له ههر ناوچهیهکی ئهم جیهانه بهرینهشدا دیموکراسی و ئازادیهکان بوونیان ههبێت، تێرۆر خێرا ئاماده دهبێت بۆ زهوت کردنی ههموو مافهکان.
ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی موسڵ، ئۆپەراسیۆنێکی هەروا سادە نییە کە تەنها لە ڕەهەندی لەشکرییەوە خوێندنەوەی بۆ بکرێت و هەڵسەنگاندن بۆ ئەگەر و نەگەرەکانی سەرکەوتن لەم ئۆپەراسیۆنەی دژی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکەی دەوڵەتی ئیسلامی بکرێت.
هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەشدارییەکی بەرچاوی هەیە لە ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی شاری موسڵدا و توانیویەتی پێشڕەویەکی زۆر بکات لە ناوچەکانی دەوروبەری موسڵدا.
پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان عێراق و تورکیا لەوپەڕی خراپیدایە و ڕاگەیاندنەکانی هەردوو وڵات دژ بە یەک کەوتوونەتە کار.
(کهریم دهشتی) تا ئێستا زیاتر له ده دیوانه شیعریی پێشکهش به کتێبخانهی کوردی کردووه و ژمارهیهکیش له بهرههمه شیعرییهکانی وهرگێڕدراون بۆ زمانهکانی وهک عهرهبی و فارسی و سویدی و ههروهها ئینگلیزیش .
نوسەر و ڕوناکبیری کورد فەرهاد پیرباڵ وەک ناڕەزایی دەربڕینێک لە مەیدانێکی سەرەکی شاری هەولێردا خۆی ڕووت دەکاتەوە و وەک هەندێک دەڵێن کێشەی تایبەتی خۆیی هەیە بۆیە وەهای کردووە بەڵام دکتۆر فەرهاد ئەو جۆرە ڕوانینانە ڕەت دەکاتەوە.
لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی (لەگەڵ ڕووداوەکاندا) دوو بابەت باس دەکرێن. یەکەمیان کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی سەبارەت بە سوریا و دووهەمیشیان تێپەربوونی ساڵێک بەسەر پەکخستنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستاندا.
لەگەڵ ئەوەدا زۆریک لە نێوەندە عێراقی و نێونەتەوەییەکانیش باس لە نزیک بوونەوەی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی موسڵ دەکەن بەڵام هێشتا هیچ ڕێککەوتنێک لە نێوان لایەنە سیاسییەکاندا نەهاتۆتە ئاراوە بۆ قۆناغی پاش ئازادکردنی موسڵ.
ڕوسیا بڕیارێکی تایبەت بە سوریا و دۆزی شاری حەڵەب لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ڤیتۆ دەکات.
بهر لهوهی زمان بێته ئاراوه و ببێته هۆکارێکی سهرهکی بۆ دهربڕین و ئاخاوتنی ڕاستهوخۆ، وێنهکان زمانی دیالۆگی نێوان مرۆڤهکان بوون.
تورکیا بنکەی سەربازی لە ناو هەرێمی کوردستانی عێراق و لە باکوری عێراقیشدا هەیە و کەوتۆتە هەوڵێکی چڕ و پڕیش بۆ بەشداریکردن لە ئۆپەراسیۆنی موسڵدا.
لە ڕوانگەی ئەو جموجۆڵە لەشکریانەی لە دەوروبەر و ناو سنورەکانی پارێزگای نەینەواوە دەبینرێن پێدەچێت وەک دەگوترێت ڕۆژی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەرەکی بۆ ڕزگارکردنی شاری موسڵ لە تێرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی نزیکبووبێتەوە.
ناکۆکییەکان لە نێوان ڕوسیا و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا بە ئاشکرایی دیارن و مۆسکۆ کەوتۆتە ئاگاهیدان.
شیعر لە ناخی هەموو مرۆڤەکاندا ئامادەیی هەیە، بە مانایەکی تر وەک دەگوترێت لە ناخی مرۆڤەکاندا هەمیشە شاعیرێکی نوستوو هەیە.
لەگەڵ بەردەوامی قەیرانی ئابووری و فراوان بوونی زیاتری کێشە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق و گەورەبوونی شەپۆلی ناڕەزاییەکانی خەڵکی هەرێم، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق سەردانی بەغدا دەکات.
بەپێی ڕای زۆرێک لە چاودێر ڕەوشی ئێستای هەرێمی کوردستان هاوشێوە و لە هەندێ باریشدا خراپترە لەو ڕەوشەی لە ڕۆژانی پێش خۆپیشاندانەکانی 17ی شوباتدا هەبوو.
زیاتر نیشـان بده