رفراندوم و سه‌ربه‌خۆیی سه‌ره‌رای ناکۆکیه‌کانی ناو ماڵی کوردی و به‌ره‌ی به‌ڵی و نه‌خێر، به پێی یاسا نێۆنهتهوییهکان مافێکی ره‌وای گه‌لی کورده له باشوری کوردستان، به‌ڵام ئه‌م رفراندومه نگرانیه‌کی بۆ زۆر لایه‌نی تر به تاێبه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ی کوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌شکراوه درووست کردووه.
وه‌کو پێشبینی ده‌کرێت شه‌ڕ دژ به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له سوریا هێدی هێدی به‌ره‌و کۆتایی ده‌چێت. ئایا به کۆتایی هاتنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به واتای کۆتایی شه‌ڕ و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامیه بۆ سوریا یان قوناغێکی تر له پێشدایه؟
دیاره هه‌ر کام له پارت و رێکخراوه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له باره‌ی پرسی کوشتنی کۆڵبه‌ران له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشی ئێرانیه‌وه دید و بۆچوونی تاێبه‌ت به خۆیان هه‌یه.
کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان KNK هه‌ر له سه‌ره‌تاێ ساڵی 2017 وه ده‌ست به ژماره‌یه‌ک چالاکی کرد، هه‌ر له کۆنفرانسی نێۆنه‌ته‌وه‌یی ئه‌ناتۆلیا له په‌رله‌مانی ئه‌وروپاوه بگره،دووه‌مین کۆنفرانسی نێۆنه‌ته‌وه‌یی سه‌باره‌ت به کورده فه‌یلیه‌کان وه تا سه‌ردانی ئه‌م دواییه‌ی به‌رپرسانی KNK بۆ باشوری کوردستان و چه‌ندین چالاکی تر. که‌نه‌که ئێستاکه به نیازی کۆنفرانسێکی راوێژه له 16 – 17 سیپتامبر له ستۆکهۆڵم له باره‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان . چما ئه‌م جاره تێشک خرایه سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و مه‌به‌ست له‌م کۆنفراسه‌دا چیه؟
کێشه‌ی کۆڵبه‌ران له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بابه‌تێکه که سه‌رنجی هه‌موو لایه‌نه‌کانی بۆ لا راکێشاوه و هه‌موو شه‌رمه‌زاری رژێمی ئێران و هێزه له‌شکه‌ریه‌کانی ده‌که‌ن بۆ چۆنیه‌تی هه‌ڵس و که‌وت وسهوداکردنیان له‌گه‌ڵ ئه‌و کۆڵبه‌رانه‌دا که بۆ بژێوی ژیانیان روویان له‌و کاره سه‌خت و ئه‌سته‌مه دا کردووه. کرماشان بۆ هاوده‌نگی له‌گه‌ڵ شاره‌کانی تری رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا و بۆ پشتێوانی له خۆپێشانده‌رانی بانه و کۆڵبه‌ران به نیازی خربونهوهدا بۆ به رێخستنی خۆپێشاندانێک به‌ڵام به پێی رێکخراوه‌ی مافه‌کانی مرۆڤی کوردستان پێنج له‌و چالاکانه ده‌ستگیر کراوون و تا ئێستا سه‌رنوشتیان دیار نییه.
هه‌میشه باس له رۆڵی میدیا ده‌کرێت تا چه‌ند کاریگه‌ره له ئاراسته‌کردنی کێشه‌کان، ئێستا کۆمه‌لگای کوردی له هه‌رێمی کوردستان که وا دابه‌ش و په‌رته‌وازه بوه، میدیا چ روڵێکی هه‌بوه له‌و که‌شه ئالۆزه‌دا؟
له کاتی شه‌ردا زۆر جار له نێوان دوو لایه‌ن یان دوو وڵات رێکه‌وتن هه‌بوه سه‌باره‌ت به راگرتنی شهر یان گواستنه‌وه‌ی ته‌رمه‌کانیان، به‌ڵام رێکه‌وتنی نێوان حیزبوڵا و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی پرسیارێکی زۆری به دووادایه. ئایا شیانی رێکه‌وتنێکی له‌و جۆره له‌گه‌ڵ گروپێکدا هه‌یه که پابه‌ند نییه به هیچ شتێک په‌یوه‌ندی به مرۆڤایه‌تیه‌وه هه‌بێت وه یاخود هیچ یاسایه‌ک؟
مرۆڤ چ وه‌کو تاک، کۆمه‌ڵگا یان وڵات له چوارچێوه و سنووری خۆێدا قه‌واره و قورساییه‌ک بۆ خۆێ داناوه. تاکی کورد، پارته کوردیه‌کان وه یاخود بگره حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان تا چه‌ند له هه‌ڵس وکهوتهکانیدا ئه‌و پێوانه‌یان پاراستووه و قورسایی خۆیان له‌به‌ر چاو گرتوون؟
به‌یاننامه‌یه‌ک له لایه‌ن ژماره‌یه‌ک پزشک و کارمه‌ندی نێو ناوه‌نده ته‌ندرووستیه‌کان بڵاو بوه‌ته‌وه که له باره‌ی پاشکه‌وتی مووچه و داهێنانی ئه‌و جۆره سیستمه ره‌خنه له ده‌سه‌لاتی سیاسی هه‌رێم ده‌گرن.
هه‌ر له‌و کاته‌ی ئه‌ردوگان هاته سه‌ر کار و سه‌رۆکایه‌تی تورکیا و ئاکه‌په‌ی موسۆگه‌ر کرد، تورکیای به ئاراسته‌یه‌کی تردا برد، وڵاتێکی زۆرتر لیبراڵ، ده‌م له دیمۆکراسی ئه‌دا و گوایه چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد به‌ڵام وه‌کو باس ده‌کرێ پاشان تورکیا به لاڕێدا چوو. ئاخۆ بۆ؟
وه‌کو باس ده‌کرێ " ده‌زگاه سیخوریه‌کانی وڵاتان وه به تاێبه‌ت ئێران و تورکیا له هه‌رێمی کوردستان وه‌کو گورگی برسی دهسۆرێنهوه و له راوناندان، تا چه‌ند باسێکی له‌و جۆره درووسته وه یاخود ئهوهزۆرگۆیی و له راده به‌ده‌ره؟
ئایا ده‌کرا به شێوه‌یه‌کی شارستانیانه چاره‌سه‌ر بکرابایه؟ کاتێک تفه‌نگه‌کان له جیاتی دوژمن ئاراسته‌ی هاووڵاتیان ده‌کرێت، تاچه‌ند په‌یوه‌ندی به ئاستی ووشیاری پێشمه‌رگه‌کانه‌وه هه‌یه؟ ئایا هیچ گومانێک هه‌یه له‌وه‌ی ده‌ستی ناوخۆ وه یاخود ده‌ره‌کی له‌و کاره‌دا هه‌بێت؟ و.....
هه‌ر وه‌کو زۆر جارباسکراوه هه‌رێمی کوردستان بوه‌ته گۆڕه‌پان و لهوهڕگاێ ده‌زگاه سیخوریه‌کانی وڵاتانی ناوچه‌که و جیهان وه به تاێبه‌ت ئێران و تورکیا. له رۆژانی رابووردودا به‌هرۆز گه‌ڵالی نوێنه‌ری یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له ئه‌نکارا داواێ لێ‌کرا وڵاته‌که به‌جێ بهێڵێ. ئاخۆ ناردنه‌وه‌ی گه‌ڵاڵی به هۆێ ههڵویستیهکانیهتی له ماوه‌ی ساڵانی رابوردوودا سه‌باره‌ت به‌و کێشانه‌ی که بۆ تورکیا زۆر هه‌ستیارن وه یاخو کێشه و پلانی تیرۆرکردنی جه‌میل بایه‌ک سه‌رۆکی کۆما جڤاکن کوردستان؟
کاری کۆڵبه‌ری په‌رینه‌وه‌ی سنوور ئه‌گه‌ر به قاچاغی ناوی بنێن وه یاخود کۆڵبه‌ری، پێشه‌یه‌کی ئه‌مرۆ نییه به‌ڵکو مێژووه‌که‌ی وه‌کو ویکیپیدیا باس ده‌کات ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی 13 له‌و کاته‌ی له ساڵی 1275 باج خرایه سه‌ر شت و مه‌که‌کان، له کوردستانیش مێژوویه‌کی دوور و درێژی هه‌یه. ئایا هۆێ سه‌ره‌کی بارودۆخی ژیانه له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان که وا ئه‌و خه‌ڵکانه روو ده‌که‌نه کارێک که پر له مه‌ترسیه؟
یه‌کێک له‌و دیاردانه‌ی که له هه‌رێمی کوردستاندا به‌دی ده‌کرێت، ئه‌وه‌یه گرفتێک، گرفتێکی پێشووتر له بیر ده‌باته‌وه، واته له پێناوی له بیرکردنه‌وه‌ی کێشه‌یه‌کدا، کێشه‌یه‌کی تر له‌وانه‌یه گه‌وره‌تر له‌وه‌ی که هه‌یه درووست ده‌کرێت. ئاخۆ تا چه‌ند توانراوه به‌م جۆره تاکتیک و رێبازه خه‌ڵک چه‌واشه بکه‌ن و به لارێ‌دا ببه‌ن؟
چه‌ند رۆژ له‌مه‌و پێش شاندێک له هه‌رێمی کوردستانانهوه به سه‌رۆکایه‌تی نوری شاوه‌یس سه‌ردانی به‌غدای کرد، ئاخۆ ئه‌و سه‌ردانه چ ده‌رئه‌نجامێکی لێکه‌وته‌وه؟
له کاتێکدا زۆری نه‌ماوه بۆ ئه‌و کاته‌ی که بۆ رفراندوم دانراوه، له رۆژانی رابوردوو شاندێک گوایه بۆ تاوتوێکردنی ئه‌و پرسه سه‌ردانی به‌غدای کرد، به‌ڵام وه‌کو باس ده‌کرێت له‌و دانیشتنانه‌دا ئه‌و گرنگیه به رفراندوم نه‌دراوه. ئاخۆ له‌و دانیشتنانه‌دا ده‌بێ چی باس کرابێت؟
ژنراڵ موحه‌مه‌د حوسه‌ین باقری سه‌رۆکی ستوونه له‌شکه‌ریه‌کانی ئێران ده‌گاته تورکیا
دیاره بۆ هه‌ر پرسێک و له‌سه‌ر هه‌ر ئاستێک‌دا لایه‌نگیر و به‌رهه‌ڵستی خۆێ هه‌یه، پرسی رفراندومیش له هه‌رێمی کوردستان نه‌ک هه‌ر هاووڵاتیانی دابه‌شکردووه، به‌ڵکو وه‌کو باس ده‌کرێت که‌سان و لایه‌نانێک بۆ قوازتنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌له و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه تاێبهتیهکانی خۆیان له به‌ره‌ی نه‌خێر و به‌ڵێ دا خۆیان ده‌بیننه‌وه. ئاخۆ ئه‌مانه کیین؟
هه‌ر له‌و کاته‌ی کۆریای باکور یه‌کم ئازمایش وه یاخود تاقیکردنه‌وه‌ی ناو‌کی له ساڵی 2006 ئه‌نجامدا، نگرانی که‌وته ئه‌مه‌ریکا، ئێستا که هه‌ڕه‌شه زاره‌کیه‌کان له لایه‌ن ترامپ و کیم جۆنگ ئۆن توندتر بوه‌ته‌وه، ئایا ئه‌مه‌ریکا و کوریای باکور له لێواری شه‌رێکی ناوکیدان؟
زیاتر نیشـان بده