ئه‌م رفراندومهی که وه‌کو گۆڕانخوازه‌کان ده‌لین له دیوه‌خانه‌وه بریاری له‌سه‌ر دراوه و یه‌کێتیی و لایه‌نه‌کانی تریش واژووێ کردوون، زه‌مینه‌ی خۆش کردووه له ناکۆکی و هه‌ڵ قواستنهوه و بگره هه‌وڵدان بۆ درووست‌کردنی پارتێکی نوێ. ئایا زه‌مینه له باره بۆ له داێکبوونی پارتێکی نوێ له هه‌رێمی کوردستان؟ کامپینه‌کانی به‌ره‌ی به‌ڵی و نه‌خێر بۆ رفراندوم ئاخۆ له به‌رژه‌وه‌ندی کێ دایه و ده‌ڕژێته ئاسیاوی کێ؟
فه‌ره‌تر هه‌فته‌یه‌ک له‌مه‌و پێش خانم ئیدیت کۆچێرا ده‌نگ و باسی دڵته‌زینی مه‌رگ و ماڵئاوایی هاوسه‌ره‌که‌ی کریس کۆچێرا به جیهان راگه‌یاند. کۆچێرا رۆژنامه‌نووسێکی ناوبانگی فه‌ره‌نساوی بوو که بۆ لۆمۆندی دیپلۆماتیک و رۆژنامه‌کانی تری نووسی، وه‌کو باس ده‌کرێ دۆستێکی هه‌ره نزدیکی کورد بوو. ئاخۆ دۆستایه‌تی کۆچێرا له‌گه‌ڵ کورد له کوێه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه؟
رفیراندومێک که گومانێکی زۆر له‌سه‌ر درووست بوه و مه‌رج و به‌ندێکی زۆ له سه‌ر دانراوه که کاراکردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان یه‌کێک له‌و هه‌ره مهرجانهدایه، ئێستا ئه‌و هه‌موو هه‌وڵ و ته‌قه‌لا و په‌له کردنه گوایه له کاراکردنه‌وه‌ی، ئایا گه‌مه‌یه‌که هه‌ر له پێناوی به ره‌وا کردنی ئه‌و رفراندومه که 25 مانگی سیپتامبری بۆ دانراوه، یان له راستیدا ده‌یانه‌وێ کارا بکرێته‌وه؟
هه‌ندێ له میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان ده‌نگ و باسێکێان بڵاو کردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به گوایه شکاندنی کلیلی ژووری یان ئۆفیسی سه‌فیه به‌نی وه‌یس لێپرسراوی مه‌کته‌بی شه‌هیدان و ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان ی پێشوو
چه‌ند رۆژ له‌مه‌و پێش کریس کۆچیرا رۆژنامه نووسی فه‌ره‌نساوی و دۆستی کورد له‌م جیهانه ماڵئاوایی کرد. پاش راگه‌یاندنی مردنه‌که‌ی له لایه‌ن هاوسه‌ره‌که‌یه‌وه له نێۆ کۆمه‌ڵگاێ کوردی‌دا، له ناو و ده‌ره‌وه ده‌نگی دایه‌وه. ئاخۆ ئه‌م ده‌نگدانه‌وه‌یه به چ شێوه‌یه‌ک بوه، دۆستایه‌تی نێوان کورد و کۆچیرا چۆن درووست بوو، گرنگی ئه‌م جۆره که‌سایه‌تیانه بۆ کورد ؟
پرسی رفراندوم و سه‌ربه‌خۆیی هه‌ر له‌و رۆژه‌وه راگه‌یندراوه و بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کرێ، زۆری له‌سه‌ر ووتراوه و باس کراوه. ئه‌م پیرسه که به چاره‌نووسی گه‌لێکه‌وه گرێ دراوه، بۆ له جیاتی ئه‌وه‌ی یه‌کیان بخا و هاوو ده‌نگ و له پێناوێدا کار بکه‌ن، هاووڵاتیانی دابه‌ش و په‌رته‌وازه کردووه؟
هه‌ر وه‌کو ده‌بینین پرسی رفراندوم سه‌رقاڵی هه‌موو لایه‌کی کردووه، به‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌که‌ن و ئه‌وانه‌ش به دژی راوهستاوون و له گه‌ڵ کاته‌که‌یدا نیین. له‌م میانه‌دا زۆری کێشه‌کانی تر که به بارودۆخی ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتیانه‌وه گرێ دراوه له بیر کراوه. خه‌ڵک ده‌ڵێن ئایا وڵات به‌م شێوه‌یه به‌رێوه ده‌چێت؟
له‌م دواییانه‌دا سه‌باره‌ت به پرسی رفراندۆم چه‌ند شاندێک له هه‌رێمی کوردستانه‌وه سه‌ردانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکایان کرد. ئاخۆ ئه‌م سه‌ردانانه تا چه‌ند گرنگ و شیانی کاریگه‌ریان هه‌یه چ له‌سه‌ر ئاستێکی جیهانیدا، یاسا دانه‌رانی ئه‌و وڵاتانه‌ی که ئه‌و دانیشتنانه‌ی تێدا به‌رێوه ده‌چن وه یاخود له‌سه‌ر تاکی کورد؟
دکتۆر جه‌بار قادر له نووسینیکیدا له چه‌ند رۆژی رابوردوو له سه‌ر لاپه‌ره‌ی فه‌یس بوکه‌که‌یدا سه‌باره‌ت به کورد و سیندرۆمی ستۆکهۆڵم به‌م جۆره روونی ده‌کاته‌وه " سیندرۆمی ستۆکهۆڵم دەستەواژەیەکی سایکۆلۆژییە، بریتییە لە بارێکی دەروونی کە هەندێ لەو کەسانەی دەرفێندرێن و بەبارمتە دەگیرێن تووشی دەبن، کاتێک هەستی هاوسۆزی و تەنانەت خۆشەویستی بەرامبەر بە ڕفێنەرەکەیان لە لایان پەیدا دەبێت...... "
ساڵانێکه له‌و کاته‌ی جیاوازی و باڵ باڵین که‌وتوه‌ته ناو یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان باس له جیابۆنهوهی فڵان و فڵان که‌سانێک ده‌کرێت، که له‌م رۆژانه‌دا دیاره زه‌قتر بوه‌ته و باس له درووستبوونی پارتێکی تر ده‌کرێت. ئایا هه‌رێمی کوردستان جێگای بۆ پارتێکی تر هه‌یه؟
زۆری چاودێران و شێکه‌ره‌وان له بروایه‌دان ئه‌مه‌ریکا رێبازه‌کانی له رۆژهه‌ڵاتی ناوهراستداسهرکهوتوو نه‌بوه. له‌به‌ر چاوگرتنی ده‌ر ئه‌نجامه‌کان تا چه‌ند ئه‌م جۆره بۆچوونه درووسته؟
ئه‌و رفراندومهی که بریاره له 25 مانگی سیپتامبر به‌رێوه بچێت مشت و مرێکی زۆری لێکه‌وتووه‌ته‌وه. ئاخۆ بۆ بانگه‌وازێک که داوای سه‌ربه‌خۆیی بۆ وڵاته‌که ده‌کات له جیاتی ئه‌وه‌ی رێزه‌کانی یه‌ک بخات دابه‌شی کردووه؟
له رۆژانی رابوردوودا ژماره‌یه‌ک له چالاکان و رۆشنبیران رێکخراوه‌یه‌کیان به ناوی ناوه‌ندی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان راگه‌یاند. ئایا دامه‌زراندنی ئه‌م ناوه‌ندیه وه‌کو هه‌وڵ و تێکۆشانێکه بۆ پشتێوانی له رفراندوم و سه‌ربه‌خۆیی وه‌کو مافێکی ره‌وای گه‌لی کوردستان یان ئه‌و رفراندومهی که گوایه داخوازی بارزانی بوه و هه‌ندێ لایه‌نی تریش به دوواێدا که‌وتوون؟
له درێژایی مێژوودا گیان و ماڵ، دارایی و سامانی کورده فه‌یلیه‌کان له عێراقدا له به‌رامبه‌ر مه‌ترسیدا بوه، له هه‌ڵسان و کشاندا بوه، چ به هۆێ ناکۆکیه‌کانی ئه‌مرۆێ نێوان هه‌رێم و به‌غدا وه یاخود دوێنی به هۆێ شوڕشی چه‌کداری گه‌لی کورد. ئه‌مرۆش به هۆێ پرسی رفراندوم و سه‌ربه‌خۆیی دیسا گوێبیستی هه‌ڕه‌شه ده‌بین. ئاخۆ تا چه‌ند له راستیدا گیان و ماڵی کورده فه‌یلیه‌کان له مه‌ترسیدایه؟
هه‌وڵدانه‌کان له چه‌ند ساڵی رابوردوودا بۆ ئه‌نجامدانی کونگره‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی بۆ هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان سه‌ری نه‌گرت. به ده‌ستپێشخه‌ری کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان KNK له رۆژانی 15 – 16 ژولای کۆبۆنه‌وه‌ی راوێژکاری نه‌ته‌وه‌یی له شاری سلێمانی به‌رێوه‌چوو.
یه‌کێک له‌و ره‌وش و باوه‌ی که له فه‌رهه‌نگ و که‌لتووری گه‌لاندا باوه ستایش‌کردن و رێزگرتنه له که‌سایه‌تیه‌کانی، واته‌ی ئه‌وانه‌ی کات و ژیانی خۆیان له پێناودا ته‌رخان کردوون. دکتۆر عه‌بدولره‌حمان قاسملو یه‌کێک له‌و که‌سایه‌تیانه‌دایه که ساڵانه نه‌ک هه‌ر دیموکراته‌کان به‌ڵکو گه‌لی کورد به‌گشتی ساڵیادی تیرۆرکردنه‌که‌ی به‌رز را ده‌گرن و یاد ده‌که‌نه‌وه. ئاخۆ یادکردنه‌وه و به زیندوو هێشتنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره رۆژانه له رۆژ ژمێری کوردی‌دا چ گرنگیه‌کی هه‌یه؟
چه‌ند رۆژ له‌مه‌و پێش بارزانی به سه‌رۆکایه‌تی شاندێک گه‌یشته برۆسڵ بۆ تاوتێۆکردنی پرسی رفراندوم له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپایی و له ناو په‌رله‌مانی ئه‌وروپادا، که پاشان مشت و مرێکی زۆری لێکه‌وته‌وه. ئاخۆ بارزانی له‌و سه‌ردانه‌یدا تا چه‌ند سه‌رکه‌وتوو بوو ؟ ئایا هیچ ده‌سکه‌وتێکی بۆ کورد بهسهدستهێنا یان وه‌کو هه‌ندێ له میدیاکان باس ده‌که‌ن به ده‌ستی په‌تی گه‌رایه‌وه؟
هه‌ر له‌و کاته‌ی نزیکه‌ی سێ ساڵ له‌مه‌و پێش داعش ده‌ستی به‌سه‌ر شاری موسل دا گرت و پاش زیانێکی هه‌ره گه‌وره‌ی گیانی و پاش خاپورکردن و تێکدانی ژێر خانی شاره‌که، له کۆتاییدا به زۆری رزگار کرا، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی له ده‌وروبه‌ری شاره‌که‌دا شهر هێشتا هه‌ر به‌رده‌وامه. ئێستاکه پاش به زۆری وه‌ده‌رنانی داعش له موسل ئاخۆ هه‌نگاوی داهاتوو یان پلانی داهاتوو چیه؟
سه‌ردانی جه‌لال تاله‌بانی ( مام جه‌لال) سه‌رۆک کۆماری پێشینی عێراق و سکرتێری گشتی یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان پێش ئه‌وه‌ی خه‌ڵک بڵێ راسته وه یاخود چاو و راوه، مام جه‌لال گه‌یشته تاران. گومانی تێدا نییه ئه‌و پرسیاره لای هه‌موو که‌سێک درووست نه‌بوبێت که ئایا مام جه‌لال به هۆێ باری ته‌ندرووستیه‌وه له‌و بارودۆخه‌دایه سه‌ردانی شوێنێک بکات؟
چه‌واشه‌کاری له هه‌رێمی کوردستان گه‌یشتوه‌ته راده‌یه‌ک راست و نه راست له یه‌ک جیا ناکرێنه‌وه. به پێی میدیاکان یه‌کێتیی و گۆڕان بریاریان دابوو که له کۆبۆنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای رفراندوم له پیرمام به‌شداری نه‌که‌ن، به‌ڵام میدیاکان باس له به‌شداریکردنی قوباد تاڵه‌بانی و دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم له کۆبۆنه‌وه‌دا ده‌که‌ن.
زیاتر نیشـان بده