به‌و ئاڵۆزییه‌ی که له نێوان هه‌ندێ له وڵاتانی عه‌ره‌بی و قه‌ته‌ر هاتوه‌ته ئاراوه، یه‌کێک له مه‌رجه‌کانی لادانی گه‌ماروه‌کان له‌سه‌ر قه‌ته‌ر، دانوستاند و ئاساییکردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌که، داخستنی که‌ناڵی الجزیریه دایه. لێره‌دا کۆمه‌ڵێک له رۆژنامه نووسان و ژماره‌یه‌ک له په‌رله‌مانتارانی کورد له په‌رله‌مانی کوردستان و عێراق، مامۆستایانی زانکۆ و چالاکانی سڤیل له بایاننامه‌یه‌کدا شه‌رمه‌زاری ئه‌و جۆره داخوازیه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌که‌ن و ده‌ڵێن ئه‌وه پێشیلیه له ئازادی بیر‌ورا ده‌ربرین.
"چه‌ند رۆژ له‌مه‌به‌ر به ئامادهبوونیڤ ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له رۆژنامه‌نووس و هونه‌رمه‌ندی فینلاندی و چه‌ند وڵاتێکی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له شاری هیڵسنکی له وڵاتی فینلاند پێشانگاێ هاوبه‌شی فه‌ره که‌لتووری بیره‌وه‌ریه‌کانی شه‌ڕ کرایه‌وه.
کێشه‌ی گه‌رد و غوبار یان تۆز و خۆڵ له‌و وڵاتانه‌ی دهشتاوی و بیابان و کم ئاون له‌وانه‌یه کارێکی ئاسایی بێت، به‌ڵام له‌م ساڵانه‌ی دواییه‌دا وڵاتانێک وه‌کو عێراق و ئێران له راده‌به‌ده‌ر جار هه‌بوه تووشی تۆز و خۆڵ بارین بوونه. ئێستاکه بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌و دیارده‌یه کۆنفرانسێکی نێۆنه‌ته‌وه‌یی له تاران به‌رێوه دهچییت. ئاخۆ هۆێ چییه ئێران کۆنفرانسێکی له‌و باره‌یه‌وه رێک خستووه؟ ئاخۆ سه‌رچاوه‌ی ئه‌م تۆز و خۆڵه چییه، سرۆشتیه یان کاری مرۆڤه؟ تاچه‌ند گۆڕانی که‌ش به‌م دیارده‌یه‌وه گرێدراوه ؟
هه‌ر وه‌کو باس ده‌کرێ، تورکیا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دوژمنایه‌تی خۆێ به‌رامبه‌ر به په‌یه‌ده، یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه نه‌شاردوه‌ته‌وه وه تا پێی کراوه یارمه‌تی ئه‌و گروپانه‌ی که دژ به کوردن وه‌کو ئه‌حرار الشام و فهتحو الشام و ئه‌وانه‌ی تری داوه. تورکیا ئێستاکه تێشکی خستوه‌ته سه‌ر ئه‌فرین و گرژی و ئاڵۆزیه‌کان له‌و سنوره‌دا له نێوان تورکیا و هێزه‌کانی سه‌ر به تورکیا و یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه له چوونه سه‌ره‌وه‌دایه. ئایا تورکیا ده‌یه‌وێ توڵه‌ی خۆێ له ڕه‌قه بکاته‌وه؟
له مێژووێ ئه‌مرۆێ کوردا پرۆفیسۆر دکتۆر ئه‌میر حه‌سه‌نپوور یه‌کێک له‌و که‌سایه‌تیه که‌مانه بوو که ژیانی بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی که په‌یوه‌ندی بە میلله‌ته‌که‌یه‌وه هه‌بوه ته‌رخان کردبوو، به‌ڵام ئایا میدیای کوردی به ئه‌ندازه‌ی پێویست به ئه‌رکی خۆێ له‌به‌رامبه‌ر دکتۆر ئه‌میردا هه‌ستاوه وه ئه‌و رێز و ستاێشهی لێ گرتووه که شایانیه‌تی؟
کوێلایه‌تی مێژوویه‌کی دوور و درێژی هه‌یه وه به‌لای که‌م سه‌ده‌یه‌ک له‌مه‌و پێش له زۆر وڵاتان و کۆمه‌ڵگاکاندا به زه‌قی دیار بوو. ئه‌مه‌ریکا له سه‌ده‌کانی رابوردوودا یه‌کێک له دیاریترین وڵاتی کوێلهدار بوو. ئاخۆ ئه‌م کوێلایهتیه به هه‌مان فۆرمه‌که‌ی جارانی ماوه، کوێلاتی له مرۆڤێکه‌وه بۆ مرۆڤێک، یان گۆڕاوه؟
ۆمهڵێک نووسه‌ر، مامۆستاێ زانکۆ و رۆژنامه‌نووس، به‌یاننامه‌یه‌کی بێزاری دهربڕینیاندژ به‌وه‌ی گوایه " له چه‌ندین ئۆرگانی حیزبی و سێبه‌ر و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان هه‌ڵمه‌تێکی به‌رفراوان و رێکخراو بۆ سه‌ر چه‌ند ڕۆشنبیر، نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی ره‌خنه‌گر" بڵاوکردوه‌ته‌وه و تێدا به توندی بێزاری خۆیان ده‌رده‌بڕن دژ به‌و جۆره هه‌وڵانه.
کۆچ و ماڵئاواییکردنی که‌سایه‌تیه‌ک، شاره‌زایه‌ک، رووناکبیرێک، هونه‌رمه‌ندێک بارێکی گرانه به‌ڵام گرانتر له‌وه که ئه‌و که‌سه دۆست و هاورێ و هاوکارت بێ. کاک حه‌سه‌ن قازی که 50 ساڵ له‌مه‌و پێش له‌گه‌ڵ زینده یاد دکتۆر ئه‌میر حه‌سه‌نپوور ئاشنای هه‌بوه و پێکه‌وه له زانکۆێ تاران‌دا بوونه و دکتۆر جه‌عفه‌ر شیخولئیسلامی دۆست و هاوکار و خوێندکاری پێشووێ پرۆفیسۆر ئه‌میر حهسنپوورلهم وت‌و وێژانه‌دا باس له کار و تێکۆشانه‌کانی دکتۆر ئه‌میر، ئه‌م سامانه نه‌ته‌وه‌ییه ده‌که‌ن له بواری زمان‌ناسی و خه‌بات و تێکۆشانی چ له ده‌روه‌ی وڵات له ده‌ورانی شا وه یاخود له ده‌ستپێکردنی شورشی ساڵی 1979 پاش گه‌رانه‌وه‌ی بۆ وڵات.
دیاره ژیان هه‌رچه‌ند کۆڵانێکی بێ په‌یه به‌ڵام له کۆتاییدا بنبه‌سته. ئه‌و مرۆڤانه‌ی که ژیانیان له پێناوی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک، له پێناوی گه‌له‌که‌یاندا یان له پێناوی مرۆڤایه‌تیدا ته‌رخان ده‌که‌ن کاریگه‌ری خۆیان هه‌یه و ماڵئاواییکردنیان بارێکی زۆر گرانه. هه‌ر وه‌کو له تۆره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا ده‌بینین هه‌موو غه‌مبار و په‌شێون به کۆچی پرۆفیسۆرکاک ئه‌میر حه‌سه‌نپوور، توێژه‌ر، زمان‌ناس، نووسه‌ر وشوڕشگێڕ.
شه‌ڕ و پێکدادان له نێوان هێزه‌کانی له‌شکه‌ری تورکیا و گه‌ریلاکانی هێزێ پاراستنی گه‌ل ی سه‌ر به پارتی کرێکارانی کوردستان له زۆربه‌ی شاره‌کانی باکوری کوردستاندا و ده‌ڤه‌ری میدیا و به‌شانێک له باشوری کوردستنایش هه‌ر وا به‌رده‌وامه
ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌که مشت و مڕ له‌سه‌ر بانگه‌شه‌ی رفراندوم زۆر گه‌رمه. ئه‌وه‌نده ئه‌م رفراندومه به باشوره‌وه گرێدراوه، تا چه‌ند په‌یوه‌ندی به به‌شه‌کانی تره‌وه هه‌یه؟
هه‌ر پاش سه‌ردانی ترامپ سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان بۆ عه‌ره‌بستانی سعودی یه‌کسه‌ر گۆڕانێکی سه‌رنج راکێش له ناوچه‌که‌دا هاته ئاراوه به تاێبه‌ت کاردانه‌وه به‌رامبه‌ر به قه‌ته‌ر، ته‌قینه‌وه‌کانی تاران و هه‌ندێ شتی تر له نێوانیان موشه‌که‌کانی ئێرانی بۆ سه‌ر بنکه‌کانی داعش له دێر الزور. ئاخۆ ئه‌م رووداوانه پێکه‌وه گرێ دراوون؟
هه‌ر له کاتی راگه‌یاندنی ئه‌م رفراندومهدا هه‌ڵوێست و بۆچوونی جیاواز هه‌بوه نه‌ک ته‌نها له نێۆ یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستاندا به‌ڵکو له هه‌رێمیشدا له نێوان گه‌لی کورد له باشور و بگره کوردیش چ له ناوه‌وه‌ی وڵات وه یاخود له ده‌ره‌وه وه جیاوازیهکێشی له ناو یه‌کێتییدا درووست کردبوو، ئایا بریاره‌که‌ی دوێنی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیی کێشه‌که‌ی یه‌کلا کرده‌وه؟
یه‌کێک له شێوه‌ی چه‌واشه‌کاریه‌کان و هێشتنه‌وه‌ی ده‌یان پرسیار له مێشکی هه‌ر تاکێکدا له هه‌رێمی کوردستان، ئه‌وه‌یه هه‌میشه به کۆد قسه ده‌کرێت و به نا راسته‌وخۆ باس ده‌کرێت. ئاخۆ تاچه‌ند ئه‌و جۆره کاره زیان به مه‌به‌سته‌که ده‌گه‌ینێ؟
وه‌کو باس ده‌کرێ ئه‌نجامدانی رفراندوم به بێ بریارێکی یاسایی له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه کارێکی نه یاساییه، ئێستاکه دیاره بۆ ئه‌و مه‌به‌سته باس له کاراکردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌کرێت. ئاخۆ ئه‌مه چ جۆره پرۆسه و چ جۆره سیناریۆیه‌که؟ ئێستا ک
له هه‌رێمی کوردستان به ئهفسوسیهوه باس له نگرانی ئاستی هۆشمه‌ندی و ئاگایی خه‌ڵک ده‌کرێ بۆکوێله بوون و ملکه‌چ کردن بۆ بریاره سیاسیه‌کان له لایه‌ن ئه‌وانه‌ی ساڵانێکه ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌رێمه‌که‌دا گرتووه و به‌ره‌و لێوارێکی نادیار سه‌رکێشی ده‌که‌ن.
له رۆژانی رابوردوودا ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستان 25سیپتامبری ئه‌مساڵیان دیاریکرد بۆ ئه‌نجامدانی رفراندوم وه یاخود راپرسی له سه‌ر گوایه "سه‌ربه‌خۆیی" هه‌رێمی کوردستان له عێراق. له درێژایی ساڵانی رابوردوودا چه‌ندین جار به هه‌مان شێوه له لایه‌ن هه‌مان ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه کات بۆ ریفراندوم دانراوه به‌ڵام قه‌ت جێ به جێ نه‌کراوه. لێره‌دا ئێمه کارمان به‌وه نییه ئاخۆ ئه‌م رفراندومه تا چه‌ند ته‌م و مژاویه وه یاخود به چ مه‌به‌ستێکه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت به‌ڵکو تا چه‌ند شیانی کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه دابڕاوه‌کان؟
پاش به کۆتایی هاتنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆماری ئێران و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی رۆحانی وه‌کو سه‌رۆک کۆمار، کۆمه‌ڵگای دیمۆکراتیک و ئازادی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان – کۆدار بانگه‌وازێکی بڵاوکردوه‌ته‌وه بۆ پێکهێنانی پلاتفۆرمی هێزه دیمۆکراسی خواز و چه‌په‌کان له ئێران.
ئه‌وه‌ی شایانی ئاماژه پێکردنه و وه‌کو له میدیاکاندا هاتووه تا ئێستا چه‌ندین جار له لایه‌ن بارزانیه‌وه باس له رفراندوم کراوه و کاتیشی بۆ دانراوه و دیاریکراوه به‌ڵام ئه‌و کاته دیاریکراوانه به‌سه‌ر چوون و رفراندومیش ئه‌نجام نه‌درا، ئاخۆ چ گه‌رنتیه‌ک هه‌یه که ئه‌مجاره ئه‌نجام بدرێت؟
زیاتر نیشـان بده