وەکو باس دەکرێت رێبازەکانی دەروەی وڵاتە یەکگرتووەکان بە لەبەر چاوگرتنی رووداوەکانی چەند مانگی رابوردوو وە یاخود چەند ساڵی رابوردوو ئەوەندە سەرکەوتوو نەبوە.
رۆژی شەممە 21/11 لە شاری گۆتنبرگ لە وڵاتی سوید سیمنارێک سەبارەت بە چوونە سەرەوەی ژمارەی ئەو کوردانەی ئاێنی یارسان کە لە ئێرانەوە هەڵاتوون و روویان کردوەتە وڵاتانی دەرەوە بەرێوە چوو.
زۆری شێکەرەوان باس لەوە دەکەن کە ئەمرۆ هەڵێک بۆ کورد رەخساوە کە هەر کام لەو وڵاتانەی بەسەریاندا دابەش بوونە تووشی جۆرەها گرفتن، بەڵام کوردە کە نازانی چۆن ئەو هەلە بقۆزێتەوە.
هەر وەکو زۆری شێکەرەوان باس دەکەن داعش تۆڵەی شکەستەکانی لە بەرەکانی شەردا چ لە رۆژئاوا، شەنگاڵ، ناوچەی گەرمیان وە یاخود لە بەشەکانی تر لە هاووڵاتیانی سڤیلی وڵاتانی رۆژئاوا دەکاتەوە. ئایا ئەمە وەکو فیشارێکە بۆ سەر ئەو وڵاتانەی بەشێکن لە هاوپەیمانی دژ بە داعش؟
شەنگاڵ سەرەرای ئەوەی داگیرکردنی لە لایەن داعش وە زۆری خایاند، بەڵام لە کۆتاییدا لە لایەن هێزە کوردستانیەکانەوە رزگار کرا.
رێبەران و سەرانێک لە جیهاندا هەن کە پاش ماڵئاوایی کردنیان پاشماوەیەک (میرات) بە جێ دێڵن کە نەک هەتا هەتا بە زیندووی دەمێنێتەوە بەڵکۆ دەبنە رێ پێشاندەر بۆ نەتەوەکەیان و نەتەوەکانی تر لە سەرانسەری جیهان. ئاخۆ سەران و رێبەرانی کورد چ پاشماوەیەک بە جێ دێڵن پاش ماڵئاوایی کردنیان؟
پاش ئەوەی لایەنە دەرەکی و ناوخۆیەکان لە نێوانیان ئەمەریکا باسیان لە پێکهێنانی حکومەتێکی بە هێزی ناوەندیان دەکرد لەعێراق، ئێستاکە باس لە گواستنەوەی دەسەڵاتەکان دەکرێت لە سەرۆک وەزیران و حکومەتی ناوەندەوە بۆ ئوستانەکان وە یاخود پارێزگاکان.
دیارە خەبات و تێکۆشان پڕ لە هەوراز و نشێوە، چ لە بەرەکانی شەردا وە یاخود لە بەرەی کاری دیپلۆماسیدا. شکەستیش وە یاخود نشێوی هەستانەوەی هەیە و بردنەوەش بۆ هەمیشە نییە. لایەنانێک سەرزنشتی پەکەکە دەکەن لە بردنەوەی ئەردوگان و هاتنە خوارەوەی دەنگەکانی هەدەپە. ئاخۆ تا چەند ئەو سەرزنشت و رەخنانە لە شوێنی خوێدان؟
تورکیا پاش هەڵبژاردنەکان دەچێتە قۆناغێکی نوێەوە، ئێستاکە پاش ئەوەی ئاکەپە زۆرینەی دەنگەکانی بە دەستهێنا شیانی هەیە ئەردوگان تاکتیکەکانی بگۆرێ وە یاخود بەردەوام دەبێت لەسەر رێبازەکانی پێشووێ؟
مرۆڤ لە ناو و دەروەی تورکیا لە دڵەراوکیدا بوون سەبارەت بە دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکان، بە تاێبەتی لایەنگیران و دەنگدەرانی هەدەپە کە لە کەشێکی ناهەموار و گرژ و نە ئاساییدا بەرێوە چوو.
تورکیا کەمتر لە 6 مانگ چووە هەڵبژاردنێکی ترەوە و ئەم جارەش هەدەپە وەکو نوێنەری هەرە زۆرینەی کورد لە باکور و بەشێکی تورکیاش دا بە هیوای جێگیرکردنەوەی خۆێە لە پەرلەمانی تورکیادا. ئاخۆ بوونی هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیادا چ گرنگیەکی هەیە بۆ کورد لە باکوری کوردستان؟
لە چوارچێوەی ئەو تەنگەژەی لە نێوان پارتی و لایەنەکانی تر هاتوەتە ئاراوە، وەکو باس دەکرێت بە فەرمانی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان رێگا لە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و ئەندام پەرلەمانەکان گیرا لە چونەوە هەولێر و وەزیرەکانی گۆڕانیش هەر وەها دەرکران و بە بریاری نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەت جێنشین وە یاخود هەر ناوێکی تری لێ دەنرێت بۆ ئەو وەزیرانە دانرا. ئاخۆ پارتی چۆن دەتوانێ ئەو جۆرە بریارانە لە خۆیەوە وەربگرێت بە بێ گەڕانەوە بۆ یاسا، بۆ پەرلەمان وە یاخود بۆ ئەنجومەنی وەزیران ؟
دیارە پێشبینی کارێکی ئاسان نییە بە تاێبەتی لەو وڵاتانەی پایەکانی دیمۆکراسی تێدا لەرزۆکە. ئەردوگان و ئاکەپە لە هەڵبژاردنەکانی پێشوودا ئەوەی ویستیان بە دەستیان نەهێنا و دەرئەنجامێکی باشی لێ نەکەوتەوە و زۆری لایەنەکان تەقینەوە و توندوتیژیەکان لە چاوی ئەواندا دەتبینن، ئاخۆ ئەم جارەش دەبێ چاوەروانی هەمان شت بکرێت ئەگەر بێت و دەرئەنجامەکان بە پێچەوانەی خاستی ئاکەپە بێت؟
لە چاوپێکەوتنەکانی دیمیرتاش دا سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی رۆژی یەکشەممە، سەرەرای نا هەمواریەکان هێشتا ئومێدی بەرزە فەرەتر لە 13 % دەنگەکان بە دەست بهێنن.
دیارە زۆر کەسان نەک هەر لە خواحافیزی حەز ناکەن بگرە تا بگاتە ماڵئاوای یەکجاری. سنور ئەو کچەی کە لە پارکی داێک کوژرا ئەمرۆ دووشەممە لە سلێمانی بە خاکسپێردرا، بەڵام لەو وێنانەی کە بڵاو بۆنەتەوە ژمارەیەک کەم لە بە خاکسپارنەکەدا بەشداریان کردوون.
زۆری میدیاکان باس لەوە دەکەن ئەردۆگان لە کاتی گەرانەوەی لە ئیندۆنیسا و راوەستانیدا لە پاکستان، لە سەرۆک وەزیر نەواز شەریف و سەرۆکی ستوونە لەشکەریەکای پاکستان ژنراڵ راهیڵ شەریف لە چەندین بواردا داوای یارمەتی کردووە لە نێوانیان شەر لە سوریا و شەری پارتی کرێکارانی کوردستان.
مرۆڤ کە تەماشای گوێ راگرتن و لێپرسینەوەکانی کۆنگریسی وڵاتە یەکگرتووەکان دەکات، بە تاێبەتی دەرکەوتنی ئەم دووایەی هیلری کلینتن وەزیری پێشووی دەرەوەی وڵاتەکەگرتووەکان و کاندیدی دیمۆکراتەکان بۆ سەرۆک کۆماری ئەمەریکا، بۆێ دەردەکەوێت تا چەند یاسا ئەو دەسەڵاتەی هەیە کە هەر لە سەرۆک کۆمارەوە بگرە تاکو بچووکترین کەس لە بەرامبەرێدا چەند لاواز و بێ دەسەڵاتن. ئایا سەرانی کورد، رێبەرانی کورد، رامیار زانانی کورد ئەو شتانە دەبینن؟
ئەوەی روونە باری تورکیا بە هۆێ تەقینەوەکانی ئەم دووایانەدا چ لە سروش وە یاخود ئەنکارا ئاڵۆزتر و گرژتر بوەتەوە، ئاخۆ ئەم جۆرە گرژی و ئالۆزیە چ کاریگەریەکی هەیە لەسەر هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا؟
دیارە لە دەر ئەنجامی شەری هێزەکانی عێراقی و هێزەکانی پێشمەگە لە دژی داعش، کار و کاردانەوە لە هەردوو لادا لێ کەوتووەتەوە و وەکو باس دەکرێت بوەتە شەری شیعە و سوننە و توڵە کردنەوە لە سوننیەکان.
هەر وەکو باس دەکرێ هەندێ لە میدیاکانی هەرێمی کوردستان زۆر سەختە بە باشی لیان تێ بگەی وە یاخود باوەریان پێی بکەی، چۆنکە دەنگ و باسەکان بە جۆرێک بڵاو دەکەنەوە مرۆڤ چەواشە دەکات. دوێنی باس لە زیندوو کردنەوەی رێکەوتننامەی نێوان یەکێتی و گۆڕان کرا، ئەمرۆ باس لە نوێکردنەوەی رێکەوتننامەی نێوان پارتی و یەکێتی دەکرێت. هەر وەکو دەووترێت سیاسەت کە پاشقول لێدانی تێدا بێت و لە پشتەوە خەنجەر لێدان، ئیتر چ رێکەوتنێک.
زیاتر نیشـان بده