دیارە زۆری ئەو گروپانەی شەری دەوڵەتی سوریا و رژێمی بەشار ئەسەد دەکەن بێجگە لە کورد پشتێوانی دەرەکیان هەیە. زۆری رۆژنامەکانی تورکیا و جیهان باسی کاردانەوەکانی حکومەتی تورکیا دەکەن چ لە زاری ئەردوگان سەرۆک کۆمارە ماوە بەسەر چووەکەی وە یاخود سەرۆک وەزیرە کار بەرێکەرەکەی داوودئۆغڵۆ سەبارەت بە یارمەتیەکانی وڵاتە یەکگرتووەکان بۆ پارتی یەکێتی دیمۆکراتی کوردی PYD . ئەو پرسیارە دەکرێت ئەگەر لە راستیدا تورکیا شەری داعش دەکات، بۆ ئەو هەموو نگرانیە بەرامبەر بەو یارمەتیە بچووکانە بۆ PYD کە هەرە سەختترین لایەنە لە شەری دژ بە داعش؟
سەردەمانێک جیهانی دەرەوە هەرێمی کوردستان بە هۆێ ئەو ئارامی و گەشە کردنەی کە بە خۆێەوە بینی پێیان دەووت عێراقی تر، بەڵام ئێستاکە هەرێم نەک هەر تووشی شەری داعش بوە بەڵکۆ ئەو تەنگەژەی کە بەرؤکی گرتووە بە هۆێ ریفۆرمکاریەکان و یاسای سەرۆکایەتی بارەکەی نا ئارامتر و ئاڵۆزتر کردووە.
دیارە لەو ناکۆکیانەی کە ئەمرۆ لە نێوان لایەنە کوردیەکاندا هەیە، شاڵاوەکەشی بەشیکی بەری میدیاکان و رۆژنامەوانیش کەوتووە.
پاش رووداوەکەی خاڵی پشکنینی دوورگەڵە لە رێگا گرتن لە سەرۆکی پەرلەمان و پەرلەمانتاران، هەر کەس بە جۆرێک هەڵسەنگاندن و پێناسەی بۆ کردووە، کەسانێک بە مەلهوڕی، کەسانێکی بە شکاندن و پێشێلی لە یاسا و کەسانێک وەکو دکتۆر رێبوار فەتاح کە لە ڤیدێۆیەکدا لەسەر یوتوپ بە کۆدەتا ناوی دەبات.
عەلی حوسەین بەرپرسی لقی دووێ پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە وەڵامی کۆمەڵە پرسیارێکی پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا سەبارەت بە بار و دۆخی هەرێمی کوردستان، بە توندی سەرزنشتی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات و لێرەدا بەشێک لەم وەلامانەی کاک عەلی ئاراستەی کاک ئومێد حەمە عەلی ئەندام پەرلەمانی هەرێمی کورددستان – بزوتنەوەی گۆڕان دەکەین بۆ وەڵامدانەوە.
لە کاتێکدا ئەردۆگان و حکومەتەکەی تاوانباری بەرهەڵستانیان دەکەن لە تەقینەوەکەی ئانکارادا هەدەپە گومانی لە خودی حکومەتدا هەیە لەو تەقینەوە. ئاخۆ لە بەرژەوەندی کێ دایە کردارێکی لەو جۆرەدا؟
بە پێی دوواترین ئامارەکان لە بیرۆێ HDP وە لە ئەنکارا ژمارەی کوژراوەکان لە تەقێینەوەکەی دووێنی ئەنکارادا فەرەتر لە 128 کەس کوژراوو هەیە و شیانی ئەوەش هەیە ژمارەکان بچنە سەرەوە.
چەند رۆژێکە خۆپێشاندان ژمارەیەک لە شارەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، ئاخۆ ئەم خۆپێشاندانانە خۆرسکیە و هەرکەسی لای خۆیەوە هەستاوە وە یاخود چوارچێوەیەکی بە خۆیەوە گرتووە و بەرنامە رێژێ بۆ کراوە؟
هەر وەکو لە کۆبۆنەوەکانی پێشدا لە بارەی هەوڵدانەکانی دژ بە داعش لە بریتانیا، فەرەنسا، بەلجیکا و نەتەوە یەکگرتووەکان بینیمان، کورد جارێکی تر لە کۆبۆنەوە چوار قۆڵیەکەی رۆژی سێشەممە لە نێوان عێراق، سوریا، ئێران و روسیا پەراوێز خرا.
لە رۆژی سێشەممە ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران بە هۆێ گوایە" دۆخی نەخوازراوی یاسایی، سیاسی و ئابوری هەرێمی کوردستان بانگەوازێکیان بڵاو کردەوە کە تێدا داوای مانگرتنیان کردبوو لە یەكێک لە هۆڵەکانی پەرلەمان.
دیارە لە جیهانی نوێ وە یاخود مۆدیرنی ئەمرۆدا بۆ هەر شتێک یاسا و رێسایەک دانراوە وە ئەو وڵاتانەش کە خۆیان بە بەشێک لە کۆمەڵگای سڤیلی ئەم جیهانە دەبینن بگرە ئەگەر تۆتالیتار و ستەمکاریش بن بەلای کەم لەسەر کاغەزدا دەستورێکی مۆدیرنیان هەیە. ڤیدیۆیەک لەسەر تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو بوەتەوە کە زۆر دڵتەزینە گوایە" خەباتگێڕێک وە یاخود تێکۆشەرێکی کورد" بە زرێپۆشێک بە ناو خیابانەکانی شەرناخ دا رای دەکێشن. تورکیا وەکو وڵاتێکی خاوەن یاسا کە پابەندە بە یاسا نێۆنەتەوەییەکان چۆن بەو کارە رێگا دەدات.
ساڵانێکە سکاڵا و بێزاری دەربرێنێکی زۆر هەیە سەبارەت بەو پێشێلیانەی دژ بە ژنان لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێن، بەڵام پێشێلیەکە کە گەیشتە کوشتنی مرۆڤێک، تاوانێکە هیچ پاساوێکی نییە. ئاخۆ کوشتنی ئەو خانمە لە پارکی داێک لە سلێمانیدا لە ئەستۆێ کێدایە؟
پێشیلیەکان بەرامبەر بە ژنان لە هەرێمی کوردستان، هەر لە پێشێلی ئاسایی بێرێزی گرتنەوە بگرە تا کوشتن هەر وا بەردەوامە. ئایا کوشتنی خانمێکی 21 ساڵە لە رۆژی نێوەرۆدا بە هەر بەهانەیەک بێت پاساوێکە بۆ ئەو کوشتنە؟
تەنها گەلە دەزانێ کە خۆێ چەن خۆڕاگرە لە بەرامبەر دژواریەکاندا. زۆری پێشبینیان دەکرد کە لەوانەیە گەلی کورد لە رۆژئاوا بەرگەی داعش نەگرێت، ئەمرۆ پاش ساڵێک لە بەرخۆدانی گەلی کورد لە رۆژئاوا و بە تاێبەتی لە کۆبانی، کورد وە یاخود جیهان چ وانەیەک لە کۆبانیەوە فێربوون. شیانی گۆرانگاری لە هاوسەنگیەکاندا لە سوریا پاش بەشداری راستەوخۆێ لەشکەری رۆسیا لە شەری دژ بە داعش.
بە پێی میدیاکان روسیا، ئێران، عێراق، و سوریا رێکەوتوون لەسەر درووستکردنی ناوەندیەکی زانیاری هاوبەش لە بەغدا بۆ هاوئاهەنگ کردن لە دژی دەوڵەتی ئیسلامی داعش. بۆ لەم کاتەدا ئەم جۆرە ناوەندیە دێتە درووستکردن لە کاتێکدا ئەو شەرە چەندین ساڵە لە ئارادایە؟
لە هەفتەی رابوردوودا و لە رۆژئاوای کوردستان کۆنفرانسی پارتی یەکێتی دیمۆکراتیک ( PYD) بەرێوە چوو و بە پێچەوانەی چاوەروانیەکان دیسانەوە ساڵح موسلم و ئاسیا عەبدوڵا وەکو هاووسەرۆک هەڵبژێردرانەوە.
15مین کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان KNK کە لە 25 سیپتامبر لە برۆکسڵ دەستیپێکرد لە کاتێکی زۆر ناسکدا بەرێوە دەچێت، کە هەر کام لە بەشەکانی کوردستان لە بارێکی نا ئارامدایە.
دیارە هاتنی ئەوەندە کۆچبەر و پەنابەر، بە یەکجار و بەو ئاست و قەوارەدا بۆ سنورەکانی وڵاتانی ئەوروپایی بارێکی وا ئاسان نییە. دوور لە لایەنە مرۆڤایەتیەکەی، شیانی هەیە هەندێ لەم پەنابەرانە جۆرە دەردە سەریەک بۆ ئەو وڵاتانەی تێدا نێشتەجی دەبن درووست بکەن؟
چەند مانگێکە بانگەشە بۆ هەلبژاردنەکانی سەرۆکایەتی دەستیپێکردووە و زۆری ئەو مشت و مرانەی لە نێوان کاندیدەکاندا بەرێوە دەچێت راستەوخۆ لەسەر تەلفزیون و سەتەلایتەکان دا بڵاو دەکرێنەوە، ئاخۆ لە کوردستان تا چەند بەو هەڵبژاردنانە گرنگی دەدرێت؟
میدیاکانی جیهانی، بە تاێبەت روێتەر و میدیاکانی نزدیک لە دەوڵەتی تورکیا سەبارەت بە زیانەکانی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان ئاماری جۆراو جۆر بڵاو دەکەنەوە ، ئاخۆ ئەو ئامارانە تا چەند راست و درووستن و پشت راست دەکرێن؟
زیاتر نیشـان بده