گەیشتنی کۆچبەرانی ئەفغانستان بۆ سنوری ڕۆژهەڵاتی تورکیا بۆتە دۆسێیەکت گەرموگوڕی سیاسی لە ئانکەرە. ئۆپزسیۆن لە تورکیا فشاری خستۆتە سەر حکومەتەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان تا ڕێوشوێنی توند بگرێتەبەر بۆ ڕایگەگرتن لە کۆچبەرە ئەفغانییەکان.
ناتۆ دەڵێت یارمەتی فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی کابوڵیش دەدەن تا پەیوەندی ئەفغانستان لەگەڵ وڵاتانی تردا بەردەوام بێت."
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەروەی ئەمەریکا بە کەناڵی ئەی بی سی ڕاگەیاندووە "هەر بۆیەشە هێزی سەربازیمان هەبووە بۆ دڵنیابوون لەوەی گواستنەوەی دیپلۆمات و کارمەندان بە شێوازێکی پارێزراو و ڕێک بەڕێوە بچێت."
هێشتا هیچ زانیارییەک نییە لەسەر ئەوەی ئایا تاڵیبان قایل دەبێت بە دەستنیشانکردنی جەلالی یان نا، هەرچەندە وەک دەگوترێت شیانی هەیە وەک کەسێکی گونجاو لێی بڕوانرێت بۆ حکومەتی کاتیی ئەفغانستان.
حکومەتە نێوەندییە گەمارۆدراوەکەی ئەفغانستان، هیوادارە بەڕێوبەرایەتییەکی کاتیی پێکبهێنرێت، بەڵام وەک دەگوترێت هەروادێ و کارتەکانی دەستی کەمتر دەبنەوە بۆ بەکارهێنانیان لەم پەرەسەندنانەی ئەمڕۆ یەکشەممەدا.
ئەم پەرەسەندنانەش پاش پێشڕەوییە خێراکانی توندڕەوانی ئیسلامییە کە 20 ساڵ لەمەوبەر هێزەکانی بە سەرکردایەتی ئەمەریکا لە فەرمانڕەوایەتیکردنی وڵاتەکە لایدان، پاش هێرشە تێرۆرکارییەکانی 11ی سەپتێمبەر.
کۆشکی سەرۆکایەتی ئەفغانستان لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا، نوسیویە "دەنگی تەقە لە ژمارەیەک شوێنی چواردەوری کابوڵ دەبیسترێت، بەڵام هێزە ئاسایشییەکان بە هاوکاری لەگەڵ هاوپەیمانە نێونەتەوەییەکانماندا، کۆنترۆڵی شارەکەمان لە دەستە."
چەکدارانی تاڵیبان دەستیانگرت بەسەر شاری پولی عەلەمی ناوەندی پارێزگای لوگەر، بەمەش نزیکەی 50 کیلۆمەتر لە کابولی پایتەختەوە دورن.
وتووێژەکان لە مانگی 4ی ڕابردووەوە دەستیان پێکرد تا مانگی 6ی ڕابردوو و وەک هەوڵێکە بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنە ناوکییەکە. دواترین گەڕی وتووێژەکان ڕۆژی 20ی مانگی 6 بوو، بەڵام هیچ ڕۆژێک دەستنیشان نەکرا بۆ گەڕی حەوتەمی ئەو وتووێژانە.
تاڵیبان دەستیگرتووە بەسەر 5 پایتەختی هەرێمەکاندا لە باکوری ئەفغانستان و ئەمەش مەترسی هێناوەتە ئاراوە سەبارەت بەوەی حکومەت هەروادێ و کۆنترۆڵی ئەو ناوچانە لە دەستدەدات.
ئەنجومەنی حکومەتیی وڵاتان بۆ پەرەپێدان دەڵێت لەم کۆبوونەوە ڤیدیۆییەدا وەزیرانی دەرەوەی هەر 7 وڵاتەکەی ئەنجومەنەکە پێکدەهێنن، بەشدار دەبن.
مالی، وڵاتێکی هەژارە و دەکەوێتە ناوجەرگەی ناوچەی ساحلەوە لە ڕۆژئاوای ئافریکا، لە ساڵی 2012وە لە شەڕدایە لەگەڵ جیهادییە یاخیبووەکاندا.
چەکدارەکان ڕۆژی یەکشەممە لە کابوڵ پایتەختی ئەفغانستان، تەقەیان لە تۆفان عومەر، بەڕێوەبەری ئیستگەی "پەکتیا گر" کردووەکە ئەندامی کۆمەڵەی "ئێن ئەی ئای" یشە و پشتیوانی لە میدیای سەربەخۆ دەکات لە ئەفغانستان و کوشتویانە.
لە ساڵی 2000یشدا کاتێک ڤلادمیر پوتن دەسەڵاتی گرتە دەست، کۆڤالیۆڤ ئاگاهی دەدا سەبارەت بە پاشەکشەپێکردنی دیموکراسی.
لیژنەی جێبەجێکردنی فرمانی ئیمام ڕوحوڵا خومەینی، دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران، لە کۆتایی ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا، پێکهێنراوە و ئەرکەکەیشی بەڕێوەبردنی ئەو موڵکوماڵانە بووە لە پاش شۆڕشی 1979 دەستیان بەسەردا گیراوە.
حکومەتی تورکیا ڕووبەڕووی ڕەخنەیەکی زۆر بۆتەوە پاش ئەوەی دەرکەوت کە وڵاتەکە تواناییەکی تایبەتی نییە بۆ بەکارهێنانی ئاو لە کاتی ئاگرکەوتنەوەدا و هەروەهاش ڕەتکردنەوەی کۆمەک و یارمەتییە بیانییەکان.
ڕوانگە، بنکە لە لەندەن دەڵێت "چوار منداڵ لە یەک خێزان کوژراون لە ئاکامی ئەو تۆپبارانەی ڕژێمی سوریا بە تۆپی قورس کردویەتیە سەر ماڵ و خانوبەرەی نیشتەجێبوونی خەڵکی سیڤیل لە شارۆچکەی قەستون لە نزیک ئیدلبەوە."
لەوەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناوە، دەسەڵاتدارانی ئێران ڕێوشوێنی داخستنی گشتییان نەگرتۆتەبەر هاوشێوەی زۆرێک لە وڵاتانی جیهان. دەسەڵاتداران هۆکاری نەگرتنەبەری ئەو ڕێوشوێنانەیان بە پلەی یەکەم گەڕاندۆتەوە بۆ ئەو ڕەوشە قورسەی ئابورییەوە بەهۆی سزاکانی ئەمەریکاوە.
چەکدارەکان لە لوبنان بە درێژایی هەفتەی ڕابردوو، ژمارەیەکی بەرچاو هێرشی موشەکییان کردۆتە سەر ئیسرائیل و بەهۆی ئەو هێرشانەشەوە ئیسرائیل هێرشێکی زۆری ئاسمانیی کردۆتەوە سەر لوبنان و وەک چاودێر دەڵێن جۆر و چۆنییەتی ئەو هێرشە ئاسمانیانە بێپێشینە بوون.
وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان دەڵێت "هێزە سەربازییەکانی وڵاتەکە بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی دامەزراوە سەرەکییەکانی شارەکان."
زیاتر نیشـان بده