فهرماندهی هێزهکانی پشتیوانی دووی پێشمهرگه ڕایدهگهیهنێت، له ئهنجامی ئۆپهراسیۆنهکهی پێشمهرگه بۆ ناوچهی غهڕه و پهڵکانهی نزیک خورماتوو، ژمارهیهکی زۆر حهشارگهی داعشیان دۆزیووهتهوه،
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای دیالەی سوپای عێراق ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ پێشمەرگە هەماهەنگی دەکەن بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکانی نێوانيان، کە داعش بۆشاییەکانی قۆستووەتەوە و هێرش دەکاتە سەر هێزەکانی هەردوولايان.
ئەمڕۆ چوارشەمە، هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق بە هەماهەنگی یەکتری، ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان لە سێ قۆڵەوە ئەنجامدا، لە قۆڵی قەزای خانەقین و ناحیەی جەلەولای پارێزگای دیالە، هەروەها قۆڵی غەڕەوپەڵکانەی سەربە پارێزگای سەڵاحەدین.
بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکوک ڕایدەگەیەنێت، پێشمەرگە و هێزە عێراقیەکان لە حاڵەتی بەرگری و داعشیش لە حاڵەتی هێرشدایە، جەخت لەسەر ئەوەشدەکاتەوە لەگەڵ نزیکبوونەوە لە سەری ساڵی نوێ، دۆخی عێراق ئاڵۆزتر دەبێت
فەرماندەی فەرماندەیی هەولێری هێزی پێشمەرگە، کە شەوی ڕابردوو هێزەکانی بەرەو گوندی لهێبانی سەربە پارێزگای کەرکوک جوڵە پێکرد، ڕایدەگەیەنێت لە کاتژمێر 12 ی شەوی ڕابردوو لەلایەن مەسعود بارزانی سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستانەوە فەرمانی پێکراوە هێز بەرەو گوندی لهێبان جوڵە پێبکات.
فهرماندهیهكی باڵای پێشمهرگه ڕایدهگهیهنێت، گروپێك چهكداری توندڕهو كه تازه بهیعهتیان به داعش داوه، له سوریاوه هێنراونهته عێراق و بهسهر ناوچهكاندا دابهشكراون، جهخت لهسهرئهوهشدهكاتهوه داعش گهشهی كردووه و لهمهودوا هێرشی زیاتر ئهنجام دهدات.
ڕاوێژکاری سهربازی هاوسهرۆکی یهکێتی ڕایدهگهیهنێت، داعش هێزی لهسوریاوه ڕهوانهی عێراق کردووه، له ئێستادا ئهو ڕێکخراوه خۆی ڕێکخستووهتهوهو پلانی کۆنترۆڵکردنی شوێنی ههیه له داهاتوودا.
ماوەی 10 ڕۆژە چارەنوسی خێزانێکی کۆچبەری دانیشتووی قەزای دەربەندیخان نادیارە و دواپەیوەندیان لەگەڵ کەس و کارەکەیان لەڕۆژی 23 ی مانگی ڕابردوو بووە، کاتێک لەنێو ئاودا بوون و ویستوویانە لە فەرەنساوە بە چوپ بەرەو بەریتانیا بپەڕنەوە.
شەوی ڕابردوو، داعش هێرشیکردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە، لە قۆڵی ناوچەی کوڵەجۆی سنوری گەرمیان، لە ئەنجامی هێرشەکە 5 پێشمەرگە گیانیان لەدەستدا و 4 پێشمەرگەی تریش برینداربوون، فەرماندەیەکی پێشمەرگەش دەڵێت، شانە نوستووەکانی داعش هێرشەکەیان ئەنجامداوە.
خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان جەخت لەسەر دەستپێکردنەوەی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەکەن، تا ئەوکاتەی حکومەت داواکاریەکانیان جێبەجێ دەکات، سەرۆکی حکومەتیش داوایان لێدەکات خۆپیشاندانی مەدەنیانەی دوور لە توندوتیژی ئەنجام بدەن.
لەم گفتووگۆیەدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، پۆڵا تاڵەبانی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی دەڵێت"سەرکردایەتی یەکێتی لەهەوڵدایە، کێشەکان بەگفتووگۆ چارەسەر بکات."
خۆپیشاندانی خوێندکاران بەردەوامە، ئەوان لەبەشێک لە شاروشارۆچکەکانی هەرێم ڕژاونەتە سەر شەقام و داوای دەرماڵە لە حکومەت دەکەن، جەخت لەسەر خراپی بارودۆخی گوزەرانیان دەکەن.
بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمان، ڕەوتی سەدر زۆرترین کورسی لە پەرلەمانی عێراقدا بەدەستهێناوە، لەکاتێکدا بەشێک لە هێزە نەیارەکانی لەنێو شیعەدا هاوپەیمانێتیان پێکهێناوە و ئەنجامی هەڵبژاردن ڕەتدەکەنەوە.
ەربارەی هەوڵەکانی گۆڕان بۆ ئاشتکردنەوەی سەرکردە ناڕازییەکان لەبزووتنەوەکە، سەفین مەلا قەرە دەڵێت "لەکۆبوونەوەی جڤاتدا، بڕیاردرا بەفەرمی سەردانی سەرکردە ناڕازیەکان بکرێت و تەکلیفی گەڕانەوەیان لێبکرێت، گەر نەگەڕانەوە، دواتر ڕایدەگەیەنین ئامادەی گەڕانەوە نین و بڕیاری تر دەدەین."
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، کورد نابێت ببێتە بەشێک لە کێشەی نێوماڵی شیعە، دەبێت چاوەڕێ بکات ڕێکبکەون، پاشان بچێتە گفتووگۆوە لەگەڵیان، جەخت لەسەر ئەوەشدەکاتەوە ڕۆیشتنی کورد بە پەرتەوازەیی بۆ بەغدا، زەرەر بەداهاتووی دەگەیەنێت.
فەرماندەیەکی باڵای پێشمەگە ئاشکرایدەکات، کەسایەتیەکی نزیک لە ئەبوبەکر بەغدادی سەردانی ویلایەتەکانی کەرکوک، دیالە و سەڵاحەدینی کردووە و هێزەکانی داعشی لەو ناوچانە ڕێکخستووەتەوە.
سکرتێری حیزبی سۆشیالیست دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لایەنە شیعەکان پۆستی سەرۆک کۆمار نادەن بە سونە، چونکە سەرۆک کۆمار هێزی چەکداری لەژێر دەسەڵاتدایە و ترسی کودەتایان هەیە،
سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، پرۆسەی بازرگانی لەهەرێمی کوردستان و بەتایبەت لە سلێمانی سست و لاوازبووە، چونکە زۆربەی بازرگانەکان دەروازە سنوریەکانی هەرێمیان جێهێشتووە و ڕوویان لەدەروازە سنوریەکانی عێراق کردووە
لەم گفتووگۆیەدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، جەمیل هەورامی دەڵێت"وەکو پێشمەرگە دێرینەکان هەوڵماندا دۆخی یەکێتی نەگاتە ئێستا، بەڵام پێماننەکرا.
بەرپرسی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، پۆستی پارێزگاری کەرکوک پشکی کوردە و لەنێو کوردیشدا پشکی یەکێتی یە، جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە گەر هەر وڵاتێکی هەرێمی ڕێگری بکات لەپێدانی ئەو پۆستە بەکورد، غەدرێکی گەورە دەکات.
زیاتر نیشـان بده