فەرماندەی لیوای 3 ی هێزەکانی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، داعش ژمارەیەک چەکداری لە سوریاوە ڕەوانەی عێراق کردووە، تەواوی چەکدارەکان شارەزای بواری هێرش و دانانی بۆمب و کردەی ڕفاندنن. جەخت لەسەرئەوەش دەکاتەوە داعش بەدوای دەرفەتدا دەگڕێت.
سەردار عەبدوڵا ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق و چاودێری سیاسی پێیوایە، بارگرژیـیەکانی عێراق و کێشمەکێشی نێوان لایەنەکان، ڕەنگدانەوەی ئەجێندا و ململانێ نێودەوڵەتی و ئیقلیمیەکانە
هەرچەندە هێرشکراوەتە سەر ماڵی مستەفا کازمی، بەڵام پەیام بەهەندێک هێزی کوردیش دراوە کە نەچنە نێو هیچ هاوپەیمانێتیەکەوە و چاوەڕێ بکەن، بۆیە بەڕای چاودێران پەیامەکە تەنها بۆ کازمی و سەدر نیە، بەڵکو بۆ کورد و سونەشە، تا نەبنە بەشێک لە کێشەی نێوماڵی شیعی.
شاری بەغدای پایتەختی عێراق شەوێکی تەواو ئاڵۆزی بەڕێکرد، کە بەهۆی هێرشی خۆپیشاندەرانی لایەنگرانی هێزە شیعیەکان بۆ سەر ناوچەی سەوز و ڕێگری لێکردنیان لەلایەن هێزە عێراقیەکان، ژمارەیەک خۆپیشاندەر و هێزی ئەمنی کوژران و برینداربوون.
بەرپرسی دەزگای چاودێری نزیک لە مەلا بەختیاری ئەندامی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندیەکانی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت، پشکنینە پزیشکیەکانی وڵاتی ئەڵمانیا و ئوردن هیچ تەم و مژێکی نەهێشتووەتەوە، کە مەلا بەختیار ژەهر خوارد کراوە.
لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی و 4 ئەندامی سەرکردایەتی بە بڕیاری بافڵ تاڵەبانی و مەکتەبی سیاسی ئەو حزبە دوورخرانەوە، یەکێک لە سەرکردە دوورخراوەکان کە نزیکە لە لاهور شێخ جەنگیەوە، دەڵێت "ئێستاش خۆمان بە یەکێتی دەزانین."
شارەزایەکی بواری قەیرانی ئاو ڕایدەگەیەنێت، عێراق ساڵانە پێویستی بە 75 ملیار مەتر سێجا ئاو هەیە، لەکاتێکدا بەنداوەکانی لەئێستادا کەمتر لە 35 ملیار مەتری تێدایە، بۆیە مەترسی وشکە ساڵی و بەبیابانبوون لەهەندێک ناوچەی عێراق لە ئارادایە.
سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی، پەیوەندی بە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراقەوە دەکات و داوای لێدەکات، هەوڵەکانی بخاتەگەڕ بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئەو کۆچبەرانەی لە سنورەکانی بیلاڕووس و پۆڵەندا گیریانخواردووە،
دەربارەی هۆکاری خستنەحاڵەتی ئامادەباشی هێزەکانی پێشمەرگە لە میحوەری قەرەتەپە/حەمرین، لیوا محەمەد وتی"جموجۆڵی مەفرەزەکانی داعش لە ئارادایە لە قۆڵی زینانە و جەبارە، هێزەکانیان گەورەنین، بەڵام لە ئامادەباشیداین تا پەلاماری ڕەبیەکانمان نەدەن."
کێشە و ئاڵۆزیەکانی نێو پەرلەمانی کوردستان تا دێت قوڵتر دەبێتەوە، کارگەیشتە یەکتری تۆمەتبارکردن بە "جنێودان" بەیەکتری، ئەمەش دوای بەردەوامبوونی مشتومڕی نێوان فراکسیۆنەکانی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن و چەندین جار هێرشکردنە سەر یەکتری.
ەم گفتووگۆیەدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، جەمال کۆچەر دەڵێت"بۆیە ئەو دەنگە زۆرەم لە بادینان هێنا، چونکە خەڵک بە هۆشیاریەوە دەنگیداوە، خەڵک حەزی لە گۆڕانکاریە و بێزاربووە لە چینی دەسەڵاتدار."
بەرپرسی لقی بەغدای پارتی دیموکراتی کوردستان پێشبینی دەکات، پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق دوابکەوێت، بەو پێیەی لایەنەکان سکاڵایان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن هەیە و لایەنە شیعەکانیش ناکۆکن لەسەر چۆنیەتی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق.
پارتی دیموکراتی کوردستان جوڵەیەکی سیاسی دەستپێکردووە و دەیەوێت سەرجەم لایەنە کوردیەکان ڕازی بکات، نەبنە بەشێک لە ناکۆکی نێوان لایەنە شیعەکانی عێراق و نەچنە ئەو بەرەیەی کە ئەنجامی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ڕەتدەکاتەوە.
هەرچەندە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ئەنجامی هەڵبژاردنی ڕاگەیاندووە، بەڵام هێشتا جێگیرکردنی ئەنجامەکان دوو قۆناغی ماوە، قۆناغی یەکلایی کردنەوەی سکاڵا و تانەکان و قۆناغی پەسەندکردنی ئەنجامەکان لەلایەن دادگای فیدراڵی عێراقەوە.
فەرماندەیەکی باڵای پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، حکومەتی عێراق لە ڕۆژی 16 ی ئۆکتۆبەردا، پلانی کۆنترۆڵکردنی شاری هەولێریشی هەبووە، بەڵام تێکشکاندنی هێزەکەیان لە پردێ، پلانەکەی پوچەڵکردووەتەوە.
شەوی 16 ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017 ، کورد لە قەزای خورماتووی پارێزگای سەڵاحەدین، زۆرترین قوربانی هەبوو، بەشێوەیەک سەدان ماڵ تەقێنرانەوە، ژمارەیەک پێشمەرگە گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکیش دەستگیرکران
وتەبێژی فەرمی موقتەدا سەدری ڕێبەری ڕەوتی سەدر ئاماژە بەوە دەکات، ئەو ئەنجامەی لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا بەدەستیانهێناوە، چاوەڕوانکراو بووە، جەخت لەسەر ئەوەشدەکاتەوە ناکۆکی نێوان هێزە شیعیەکان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن، ناگاتە پێکدادان و دەستبردن بۆ چەک.
دوای دەستگیرکردنی ژمارەیەک گەنجی کورد لە گەڕەکە کوردنیشینەکانی کەرکوک، بەهۆی ڕوودانی کێشە لەگەڵ هێزە عێراقیەکان و ڕادەستکردنی دەستگیرکراوەکان بە بنکەکانی پۆلیس، فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک، دەڵێت "سەرجەم دەستگیرکراوەکان کە ژمارەیان 36 گەنج بووە، ئەمڕۆ ئازاد کران."
ئاهەنگ گێڕانی لایەنگرانی حیزبە کوردیەکان لە کەرکوک، سەردەکێشێت بۆ دروستبوونی پشێوی و پێکدادانیان لەگەڵ هێزە ئەمنییە عێراقیەکان، بەو هۆیەوە هێزە ئەمنیەکان هەڵمەتێکی دەستگیرکردن و چوونە سەر ماڵانیان لەگەڕەکە کوردیەکان دەستپێکرد و هێزێکی زۆریشیان لە گەڕەکە کوردیەکان بڵاوە پێک
ئەندامێکی پێشووی خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان ئاماژەبەوە دەکات، ڕێکخستنەوەی بزووتنەوەی گۆڕان، دوای ئەو شکستەی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دا دووچاری بوو، ئیرادەیەکی جدی و گەورەی دەوێت، دەڵێت "من ئێستا ئەو ئیرادەیە نابینم، لەناو گۆڕاندا."
زیاتر نیشـان بده