لە ساڵی 2021 زیاتر لە 2 هەزار دۆسیەی لێکۆڵینەوە لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە تۆمارکراون،87 دۆسیەی توندوتیژی خێزانیش هەبوون، دەست بەسەر ژمارەیەک چەکی بێ مۆڵەتیشدا گیراون،
بەهۆی گۆڕانکاریە خێراکانی کەش و هەواوە لە عێراق و وڵاتانی دراوسێی بە گشتی و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی، پرسی ئاو و ئاستەنگەکانی بەردەمی بووەتە بابەتی گەرم و گوڕی کۆنفرانس و ناوەندە زانستیەکان و لە نێوان دەوڵەتەکانیشدا گفتوگۆی جیاجیای لەسەردەکرێت
فاتۆش یەڵماز خێزانی نوسەر و دەرهێنەر و سینەماکاری کورد یەڵماز گۆنای دەڵێت لەگەڵ وەزارەتی ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی وەرگێڕانی کتێب و فلیم و بەرهەمەکانی یەڵماز گۆنای بۆسەر زمانی کوردی- سۆرانی ئەنجام دەدەن.
لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور لەم ساڵدا 85 کەس بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیرکراون، توێژەرانی دەروونی، گەنجان و ڕۆژنامەوانان هۆشداری لە ئاسانی بە دەستگەیشتنی مادە هۆشبەرەکان دەدەن بەهۆی هاوسنوری پارێزگای هەڵەبجە لەگەڵ ئێران و بێکاری لە هەڵەبجە
حکومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانبەرانی شارستانی و سەربازی ناچار دەکات بە وەرگرتنی ڤاکسین دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و هەر فەرمانبەرێک تا 1-1-2022 ئەگەر ڤاکسینی وەرنەگرتبێت ئەوا ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەر، ئەو هاوڵاتیانەش کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە ئەوا لە دامەزراوەکاندا مامەڵەکانیان بۆ ڕاناپەڕێنرێت.
دوای ئەوەی کەمپینێکی سێ ڕۆژی بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری مادی لە ژێر ناونیشانی وەفایەک لە هەڵەبجەوە بۆ هەولێر پێکهێنرا، کەمپینەکە کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا و ئاماژەیان بەوەکرد توانیویانە 427 ملیۆن و 250 هەزار دینار کۆبکەنەوە.
دەرچووانی دانەمەزراوی بوارە پزیشکیەکان، خۆبەخشانی نەخۆشخانە و مەڵبەند و بنکە تەندروستیەکانی پارێزگای هەڵەبجە گردبوونەوەیەکیان لە بەردەم نوسینگەی هەڵەبجەی پەرلەمانی کوردستان ڕێکخست و ژمارەیەک داواکاریان ئاڕاستەی پەرلەمان و حکومەت کرد
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، 12 ملیۆن هاوڵاتی لە عێراق ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنایان وەرگرتووە و 24 هەزار هاوڵاتیش بە کاریگەریەکانی ڤایرۆسەکە لە عێراق گیانیان لەدەستداوە.
شەوی چوارشەممە 8-12-2021 لە پارێزگای هەڵەبجە، قەزای سەیدسادق وناحیەکانی سیروان خوڕماڵ ژمارەیەک هاووڵاتی لەلایەن هێزێکی ئاسایشی سلێمانی و هێزکانی ئاسایشیئۆپەراسیۆنی سلێمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی و یاریدەدەریەتیەکانی ئاسایش لە پارێزگای هەڵەبجە دەستگیرکران.
خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگان ئەمڕۆ لە بەردەم زانکۆی هەڵەبجەوە بۆ بەردەم دیوانی پارێزگای هەڵەبجە بەردەوام بوو. خوێندکاران ڕێگای هەڵەبجە سلێمانیان بۆ ماوەیەک داخست و ڕێگەشیان نەدا مامۆستایان و بەرپرسانی زانکۆ بڕۆنە ناو زانکۆکانەو،
دکتۆر شوان عومەر بەڕێوبەری نەخۆشخانەی وەفا لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند "لەم مانگەدا نزیکەی 20 هاووڵاتی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و ئەو کەسانەش کە لە نەخۆشخانەکاندان سەرجەمیان دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە".
رێکخراوەکانی ژنان و ئافرەتان و نوسینگەکانی مافی مرۆڤ لە دەستپێکی چالاکییەکانی هەڵمەتی 16 ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان ، ئامارەکانی توندوتیژی دژ بە ژنان ئاشکرا دەکەن.
کەس و کاری قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە ، لەبەرامبەر ژمارەیەک ڕێنومایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی چاکسازیدا و بڕیاردان لەو هاوکاریەی کە مانگانە وەک بریندارانی چەکی کیمیاوی وەریدەگرن، کۆبوونەویەکی ناڕەزایەتیان ئەنجامدەدەن و ماوەی 14 ڕۆژیان داوە حکومەت بۆ پێداچوونەوە بە ڕێنوماییەکاندا.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی جیهانی لە ئەمریکا ئەریزۆنا، بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە دیدارێکی بە ناونیشانی چارەنوسی منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجە ڕێکخست و بڕیارە کۆی ڕاسپاردە و داواکاریەکانی دیدارەکە بگەیەنن بە نوسینگەی جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی هەڵەبجە وەک بە ڕێوەبەرایەتیەکی نوێ لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کرایەوە و بەڕێوەبەری دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمیش دەڵێت بەکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیەکە هەلێکی کاری زۆر بۆ هاووڵاتیان دابین دەکرێت.
فەرمانبەرانی گرێبەست لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە ماوەی 3 هەفتەیە مانگرتنیان لە کارەکانیان ڕاگەیاندوە و مامەڵەی هاوڵاتیان ڕاناپەڕێنێن، و دەڵێن "بەپێی ڕێنوماییەکان دوای تێپەڕبوونی سێ ساڵ بەسەر دەست بەکاربوونماندا دەبوو بکراینایە بە هەمیشەیی،" دەشڵێن لە90% ی کارمەندەکان سێ ساڵیان تەواو کردوە.
بەڕێوبەرایەتی گەشت و گوزاری هەڵەبجە بە فەرمانێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک بەڕێوبەرایەتیەکی گشتی و نوێ لە پارێزگای هەڵەبجە دەکرێتەوە و بەرپرسانی گەشت و گوزاری
لەم ساڵەدا کەمترین هاوڵاتی بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانیان سەردانی نوسینگەی هەڵەبجەی پەرلەمانی کوردستان و تەنها 11 هاوڵاتیش سەردانی فەرمانگەی داواکاری گشتی هەڵەبجەیان کردوە، کە فەرمانگەکە لەڕووی کارگێڕیەوە زۆربەی کارەکانی وابەستەی هاوڵاتیانە.
زیاتر نیشـان بده