بەڕێوبەری پڕۆژەکانی ئۆفیسی نیودەوڵەتی بی ئێف زێد دەڵێت زۆباش لە دۆخی کوردستان لەڕووی ئابوری و بێکارییەوە ئاگادارین و دەزانین بەشێک لە گەنجان کۆچ دەکەن بەرەو هەندەران ، دەمانەوێت هاوکاریان بین بۆ ئەوەی کۆچکردن کەم بکەینەوە.
ئەنجومەنی گەنجانی سەرکردەی سەر بە ڕێکخراوی گەشپێدانی مەدەنیەتلە پارێزگای هەڵەبجە کە پێکهاتوون لە ژمارەیەک کوڕ و کچیگەنجی هەڵەبجە لە ماوەی ڕابردوودا ژمارەیەک چالاکیان بۆ هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتیان لە مافەکانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە هەڵەبجە ئەنجام داوە.
بەرێوبەرایەتی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوەکانی هەڵەبجە بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی منداڵە ونبووەکان، ڕۆژی جیهانی منداڵانی ونبوویان لە مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە بەرزڕاگرت.
سوتاندن و بڕینەوەی دارودرەختی گەورەی ناوباخچە و شوێنە گشتیەکانی پارێزگای هەڵەبجە لە حاڵەتەوە بووەتە دیاردە و ئەمەش نیگەرانی بەشێک لە ژینگە پارێزان وچین و توێژکانی هەڵەبجەی لێکەوتووەتەوە. سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجەش،
مامۆستایانی وانەبێژ ئەو توێژەی مامۆستایانن کە چانسی دامەزراندنیان لە دامەزرازەوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پیشەی مامۆستایەتی دەستنەکەتووە، بەڵکو بەپێی ژمارەی وانەکانیان بڕەپاریەکی کەمیان پێدەدرێت تا لەو ناوەندانەی خوێندن کە گرفتی کەمی ڕاژە هەیە وانەکان بڵێنەوە،
بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە زیاتر لە 70 هەزار گەشتیار ڕوو لە ناوچە گەشتیاریەکانی هەڵەبجە و هەورامان دەکەن بۆ بەسەربردنی ڕۆژانی جەژن کە بەشێکی زۆریان گەشتیاری ناوەڕاست و باشوری عیراق بوون
ژمارەیەک لە چالاکوانانی هەڵەبجە لە یەکەم ڕۆژی جەژنی رەمەزاندا، بە بەرزکردنەوەی دروشم و کۆبوونەوە لەناوبازڕی هەڵەبجە داوای ئازاد کردنی چالاکوانان و ڕۆژنامەنوسانی دهۆکیان کرد وڕایانگەیاند پاڵپشتیەکی نێودەوڵەتی بۆ کەیسی گیراوان دروست بووە،
ە پشتیوانی ڕێکخراوە بیانیەکان و بۆ زیاتر گەیاندنی زانیاری ڕاست و دروست لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەنجومەنی گەنجانی سەرکردەی سەر بە ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەتن کۆنفرانسێکیان بە شێوەیەکی ئۆنلاین بۆ ژمارەیەک لە تیمەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکە ڕێکخست
47 ساڵ بەسەر بۆدومانکردنی هەڵەبجە بە چەکی قەدەغەکراوی ناپاڵم تێپەردەبێت و کەسوکاری قوربانیەکان دەڵێن سەرەڕای ئەوەی هەڵەبجە لە هەموو ئەو تاوانانەی کە ڕژێم دەرهەق بە کوردستان کردوویەتی پشکی هەبووە، بەڵام هێشتا قەرەبووی مادی و مەعنەوی کەسوکاری قوربانیەکان نەکراوەتەوە.
ئامارەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە ڕوویان لە زیاد بوونەو بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجەش ئاماژەبەوە دەکات کە هاووڵاتیان بەدەمەهاتنیان بۆ وەرگرتی ڤاکسینەکە وەک پێویست نییە و ژمارەیەک حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەکەش تۆمار کراون کە تووشبووەکان نیشانەیان نەبووە،
زۆربوونی ڕووداوەکانی کوشتن و خۆکوشتن لە هەرێمی کوردستاندا نیگەرانی لێدەکەوێتەوە و چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە گردبوونەوەیەکدا داواکاربوون، لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ڕۆشنبیری لەڕێگەی میکانیزمێکی تایەتەوە، ڕێگە لە ڕووماڵی هەڵەو ناردوستی دەزگاکانی ڕاگەیاندن بگیرێت
لەڕۆژی ژینگەی کوردستاندا، بەشێک لە ڕێکخراوە ژینگەیەکان، لە پارێزگای هەڵەبجە، داوای دوورکەوتنەوە لە مادە پلاستیکیەکان و فڕێنەدانیان بۆ ناوژینگە دەکەن
كارمهندانی تهندروستی و هاوڵاتیانیش لە پارێزگای هەڵەبجە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا وهرناگرن، لهكۆی 3 ههزار ڤاکسین تهنها 40 كهس ڤاکسینیان وهرگرتووه، وەک بهڕێوبهری گشتی تهندروستی ههڵهبجه ڕایدەگەیەنێت.
هەنگاوەکانى پەسەند کردنى پڕۆژە بودجەى عێراق و دەنگدان بە مادەى 11ى پڕۆژە یاساکە، تایبەت بە ماف و ئیمتیازاتەکانى هاووڵاتیانى هەرێمى کوردستان ، کاردانەوەى جیاوازى لە شاقام لێکەوتەوە.
ئیدارەى پارێزگاى هەڵەبجە دەڵێت، بەجێبەجێ کردنى سیستەمى لامەرکەزى ئیدارى و شۆڕکردنەوەى دەسەڵاتەکان بۆ حکومەتە خۆجێهیەکان، هەنگاوێک لەو چەقبەستوویەى کە پارێزگاکەى تێکەوتووە دەباتە پێشەوە،
زانكۆی ههڵهبجه و بهشی چالاكیهكانی ڕێكخراوی چاودێری میدیای كوردی و ڕێكخراوهكانی ژنان و ئافرهتان، چهندین پانێڵی هاوبهشیان لەسەر دۆسێی جێندەری ئهنجامداوە ودهخوازن ژینگهیهكی باشتر و هاوسهنگ بۆ ههردوو ڕهگهز لهسهر بنهمای لێهاتوویی و هاوسهنگی جێندهری بێتە ئاراوە.
پێنج حاڵهتى تووشبوون به ڤایرۆسى نوێ له پارێزگاى ههڵهبجه تۆماردهکرێن و بهڕێوبهرایهتى گشتى تهندروستى ههڵهبجهدهڵێن بههۆى ئاههنگ و ڤستیڤاڵهکانهوه چاوهڕێ دهکهن لهم ههفتهیهدا ژمارهى تووشبوان ڕوو له بهرزبوونهوه بکات
بەڕێوبەرایەتی گەشت و گوزاری هەڵەبجە و کومپانیای گارێکس، سەرەڕای ئەوەی ژمارەیەکی زۆر عەلاگەی زبڵ و خاشاکیان دابەشکردووە بەسەر گەشتیاراندا، بەڵام ناوچە گەشتیاریەکان زبڵ و خاشاکێکی زۆریان تێدا کۆبووەتەوە،دوو ەاوولاتیش گیانیان لەدەستداوە. .
زیاتر نیشـان بده