حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی له ڕۆژانی جه‌ژنی ڕەمەزاندا بۆ ماوه‌ی 72 کاتژمێر ڕاگه‌یاندووه و له چه‌ند پارێزگایه‌کیش بڕیاردراوه ده‌رگای مزگه‌وته‌کان بۆ ئه‌نجامدانی ڕێوڕەسمە ئاینییه‌کانی جه‌ژن نه‌کرێنه‌وه
به‌شێك له مامۆستایان ئاماژه به‌وه دەکەن، ئەگه‌ر مووچه‌كانیان به‌و شێوه‌یە دوابكه‌وێت، ئه‌وا بایكۆتی تاقیكردنه‌وەكانی وه‌رزی دووه‌می خوێندن ده‌كه‌ن.
دوای داخستنیان بههوێ ڤایرۆسی کۆرۆناوه هه‌نگاوه‌کانی کردنه‌وه‌ی ده‌رگایی مزگه‌وته‌کان له پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه ده‌ستیان پێکردو و بەڕێوەبەرێکی گشتی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و کاروباری ئاینی ده‌ڵێت مزگه‌وته‌کان به قوناغ و له ژێر ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌کاندا ده‌کرێنه‌وه .
دوای داخستنی مه‌رزی شۆشمێ به‌هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه ، ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه مه‌رزی ته‌وێڵه - شۆشمێ بۆ بازرگانان و شۆفێراندا كرایه‌وه.
له ڕۆژی جیهانی بریندارانی چه‌كی كیمیاییدا، بریندارانی ئه‌و چه‌كه له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه داوای قه‌ره‌بوو كردنه‌وه له حكومه‌تی ناوه‌ندی ده‌كه‌ن له‌و زیانه دارایی و دهرونیانەی پێیان گەیشتووە.
شوفێر و بازرگانەکان له به‌رده‌م دیوانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ناڕەزایی خۆیان دەردەبڕن و ڕایانگه‌یاند زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وتووه، به‌رێوبه‌ری ژووری بازرگانی و پیشه سازی هه‌ڵه‌بجه‌ش ده‌ڵێت تا ڕێكاره ته‌ندروستیه‌كان نه‌گرنه به‌ر مه‌رزه‌كان ناكرێنه‌وه.
به‌ڕێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند؛ سه‌رجه‌م توشبوه‌كان چاك بوونه‌وه و سوپاسی پزیشك و تیمه ته‌ندروستیه‌كانی بهڕێوبهرایهتیهكهشی كرد.
پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجە توانیویەتی ئەو مادەیە بەرهەم بهێنێت کە پـێویستە بۆ مانەوە و زیادکردنی ڕێژەی ڤایرۆس لەو نمونانەی لە نەخۆشەکان وەردگیرێن بۆ تاقیگەکان
هاوڵاتیان نیگەرانن لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی شەڕی ناوخۆ لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا و دەڵێن تا ئێستاش خەڵک باجی ئەو شەڕە دەدات.
بەڕێوبەری گشتی تەندروستی پارێزگای هەڵەبجە دەڵێت پشتڕاست کراوەتەوە دوو کەسی تر هەڵگری ڤایرۆسەکەن و هاوکات کەسێکیش بە تەواوەتی چاکبۆتەوە.
به بڕی 200 ملیۆن دینار و له‌سه‌ر بودجه‌ی باری نائاسایی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و هاوكاری كردنی پارێزگاری سلێمانی و چه‌ند سه‌رمایه‌دارێك ئامێری (ڕیاڵ پیسی ئاڕ)له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه دانرا.
به‌رێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه له لێدوانێكی تایبه‌تدا به ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند سه‌رجه‌م ئهوانەی نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه كه‌سوكاری ئه‌و یاریده‌ده‌ری پزیشكهن كه پێشتر دووچاری ئەم پەتایە بووبوو.
ڕاسپاردنی مسته‌فا کازمی بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکومه‌ت کاردانه‌وه‌ی جیاوازی لێ ده‌که‌وێته‌وه و به‌شێک له چاودێران ده‌ڵێن هه‌ر له شێوازی ڕاسپاردنهکهیدا دیاره کابینه‌که‌ی به‌زووترین کات پێکدێت ، به‌شێکی دیکه له چاودێران پیان وایه گه‌ر سه‌رکه‌وتووش بێت ماوه‌یه‌کی که‌م ده‌خایه‌نێت.
سەرپەرشتیاری تیمە تەندروستیەكان لە بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە دەڵێت تەندروستی هەموو هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە جێگیرە
ارێزگاری هه‌ڵه‌بجه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی شه‌ش ڕێنمایی تایبه‌ت بۆ هاوڵاتیان ڕادەگەیەنێت و ه دیارترینیان كردنه‌وه‌ی ماركێت و نانه‌واخانه و سه‌موون خانه‌كانن.
لە بەدواداچوونێکی دەنگی ئەمریکادا کاربەدەستانی تەندروستی پارێزگای هەڵەبجە دەڵێن بە بودجەی نائاسایی توانیویانە ئامێری پشکنین بۆ کۆرۆنا دابین بکەن.
پاش ڕاگەیاندنێکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوڵاتیان به ڕێژه‌یه‌کی فراوان ڕوو له بازاڕەکان ده‌که‌نه‌وه و خواردن و خواردنه‌وه‌کانیش له مارکێته‌کان وه‌ک پێویست نامێنن.
پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه له لێدوانێكدا به ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند ڕێوشوێنه‌كانیان توندتر كردووه و هه‌ر هاوڵاتییه‌ك به نایاسایی گەڕابێتەوه هه‌ڵه‌بجه، ئەگه‌ر توشبووی نه‌خۆشیه‌كه‌ش بێت ڕووبه‌رووی دادگایی کردن ده‌بێته‌وه.
له پارێزگایی هه‌ڵه‌بجه 6 حاڵه‌تی توشبوون به ڤایرۆسی كۆڕۆنا تۆمار كران، به‌رپرسانی هه‌ڵه‌بجه‌ش به‌هۆی دیار نه‌بوونی كه‌سی یه‌كه‌مه توشبووهكانهوه ده‌ڵێن ڕێژه‌كه به‌رز تر ده‌بێته‌وه.
بە مەبەستی سود وه‌رگرتنی خوێنه‌رانی كتێب له‌م پشووه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم به هۆیی ڤایرۆسیی كۆڕۆناوه ڕایگه‌یاندووه، دهرگاییی سه‌رجه‌م كتێبخانه‌گشتیه‌كان بۆ خواستنی كتێب به‌ره‌و روویی خوینه‌ران کرایەوە كه بڕیاره به میكانیزمێكی تایبه‌ت كتێب بدرێته خوینه‌ران.
زیاتر نیشـان بده