دیارە هەڵبژاردنی کەسێک لە نێو لایەنە دابەشبوەکانی عێراقدا بۆ پۆستی سەرۆک وەزیر کارێکی زۆر ئاسان نەبوو بەڵام ئێستاکە پاش ئەوەی لایەنە عەرەبیەکانی عێراق عادل عەبدول مەهدیان دەستنیشان کرد، ئەو ئەرکێکی زۆر سەختی لە پێشدایە بۆ پێکهێنانی حکومەتی ئایندەی عێراق
دیارە هەر کام لە پارتەکانی باشوری کوردستان جۆرە پەێڕە و پرۆکرامێکیان هەیە و جۆرەها درووشم کە لە پێناوێدا تێدەکۆشن. بەلای کەم بە پێی ئەزمونی 27 ساڵەی رابوردوو تا چەند ئەم پارت و لایەنانە درووشمەکانیان لە پێناوی گەل و نیشتماندا بوە تاکو درووشمی بریقەدار تەنها لە پێناو بەرژەوەندی پارتەکانیاندا ؟
دەمێکە هەر وەکو دەبینین و دەبیستین لە هەرێمی کوردستان باوەڕی بە یەکتر زۆر لاواز بوە، مرۆڤ بە گومانەوە سەیری هەموو شتێک دەکات بە تاێبەتی لە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەدا. ئاخۆ ئەم گومان و باوەر نەبوونە لە کوێەوە سەرچاوەی وەرگرتووە؟
هەڵبژاردن بە واتای هەڵبژاردنی نوێنەرانی راستەقینەی خەڵکە بۆ ئەو پەرلەمانەی گوایە لە وێژەنگیەوە یاساکان تێپەر ئەکەن. تاچەند ئەوانەی دەچنە پەرلەمان بەراستی نوێنەری راستەقینەی هاووڵاتیانن.
تا ئێستا لەو کاتەی حکومەتی نوێ عێراقی پاش سەدام حوسەین درووست بوە، پۆستی سەرۆک کۆمار پشکی کورد بوە و کوردیش تەنها یەک کاندیدی هەبوە، ئەوەش لە لایەن یەکێتییەوە. ئاخۆ ئێستاکە هۆێ چییە پارتی و لایەنەکانی تر لەسەر ئەو پۆستە پێیداگری دەکەن، ململانی و کێبرکیانە؟
لە ئێوارەی رۆژی سێشەممە 23/9/2018 لە شاری دەربەندیخان چەکدارێکی نەناسراوو بە دەمانچەی بێدەنگ لە دەرگای ماڵی لوقمان شەهابی کە هاووڵاتیەکی کوردی رۆژەەڵاتی کوردستانە دەدات و بە نیازی تیرۆرکردنی تەقەی لێ ئەکات، بەڵام خۆشبەختانە لە مردن رزگاری ئەبێت.
دکتۆر بەرهەم ساڵح کاندیدی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق ماوەی چەند رۆژێکە لەگەڵ شاندێکدا لە نێوانیان بافل تاڵەبای، لاهۆر شێخ جەنگی، خالد شوانی، زیاد راوەندوزی و جوان ئیحسان فواد لە بەغدادان بۆ کۆکردنەوەی دەنگ لەبەرامبەر کاندیدی پارتی دیمۆکراتی کوردستان
" ئەوەی دکتۆر بەرهەم کردی لە مێژووی کاری حزبایەتی لە کوردستاندا بێ وێنەیە، نەمانبینیوە لە مێژووێ پارتەکانی کوردستاندا سەرۆکی حزب، حزبەکەی بەجێ بهێڵێت بۆ ئەوەی لە دەرەوە پۆستێکی تری دەست بکەوێت "
چوونە دەرەوەی دکتۆر بەهەم ساڵح لە یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و درووستکردنی هاووپەیمانی بۆ دیمۆکراسی و دادپەروەری و دیسان گەڕانەوەی بۆ ناو یەکێتیی پاش دەستنیشانکردنی وەکو کاندیدی فەرمی یەکێتیی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کاردانەوەی زۆری لێکەوتوەتەوە.
زۆر جار لەوانەیە جیابۆنەوەی باڵێک وە یاخود بەشێک لە پارتێک وە یاخود لایەنێک کارێکی ئاسایی و تەندرووست بێت بۆ ئەوەی لە جیاتی مشت و مڕی بێ کۆتایی وەکو هاووسەرگیری لە یەک جیا ببنەوە و هەر کەس رێگاێ خۆ بگرێتە بەر، یەکێیتیش لەو رووەوە مێژویەکی هەیە هەر لە ئاڵای شوڕشەوە بگرە تا گۆڕان و پاشانیش هاووپەیمانی دیمۆکراسی و دادپەروەری. جیا بۆنەوەکەی هاووپەیمانی، ئایا ئایدیۆلۆژی بوو، شەڕی دەسەڵات وەکو باس دەکرێ یان هۆکاری تر؟
تورکیا ، روسیا و ئێران بە کۆبۆنەوەی ئەم جارەی تاران ئەمە سیەمین جاریانە کە لە ماوەی کەمتر لە ساڵێکدا کۆببنەوە ، دیارە مەترسی هەیە گوایە لە خوێن ڕشتنی هاووڵاتیانی سڤیل لە ئیدلپ . ئاخۆ مەبەست لەم کۆنفرانسە چی بوو، ئایا ئەردوگان گەیشت بە ئامانجەکانی؟
بە پێی میدیاکانی ئێرانی و ناوچەکە سەر لە بەیانی ئەمرۆ شەممە ئێران شەش موشەکی هاوێشتە بنکەی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان و لە دەرئەنجام ژمارەیەک لە سەرکردەکانیان گیانیان لە دەستدا و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون
لە سێدارەدانی ئەم دوو گەنجە بە "فاجعە" کارەساتی دڵتەزێن ناودێردەکات و جەخت دەکاتەوە لەوەی تۆمەتەکان هەڵبەستراون و هیچ بەڵگەیەک نیـیە بیسەلمێنێت زانیار و لوقمان تاوانیان کردبێت
ئێران ساڵانێکە لە بەرامبەر فشارەکانی دەرەوە وە بە تاێبەت ئەمەریکا خۆێ راگرتووە، ئێستاکە کە فشارەکان لەسەر ئێران توندتر بونەتەوە شیانی هەیە ئێران بە هەمان شیوە خۆێ ڕابگری؟
ە پێی دەستوری عێراق پۆستی سەرۆک کۆمار هەرە باڵاترین پۆستە لەو وڵاتەدا، بەڵام ئەم پۆستە لە رووێ دەسەڵاتەوە چ دەسەڵاتێکی هەیە؟ ئەم پۆستە کە پشکی کوردە، چ گرنگیەکی بوێ هەبوە و هەیە و لە بازاری کاروباری رامیاریدا چ بەها و قورسایەکی هەیە؟
کاک فەریبورز کەرەمی زەند یەکێک لە ئەفسەرانی پێشووی ئاسایشی پۆلیسی تارانە کە لەم دووایانەدا لە رێزەکانی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیدا دەستی هەڵگرتووە و هاتوەتە دەروە و خۆێ شاردووەتەوە. ستوان ( ئەفسەری سێ ئەستیرە) فەریبورز کەرەمی نەژاد لە کوردە لەکەکانی شاری کرماشانە.
بارودۆخی رۆژهەڵاتی ناوەراست وەکو کەش و بای هەندێ وڵاتانە کە بە ئاسانی پێشبینی ناکرێت. دیارە هەر کام لە ئەمەریکا، روسیا، ئیسرائیل، ئێران، تورکیا و عەرەبستانی سعودی جۆرە هیوا و ئامانجێکیان لە شەڕی سوریا و شەڕی دژە تیرۆری دژ بە دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و سوریادا هەبوو. ئایا کەس لەوانە گەیشتنە ئامانجەکانیان یان هەندێ کەوتنە بەر باو هۆزان و باو و بۆران؟
لەم ساڵانەی دواییەدا گەواهی هەمان جۆرە ئاگر گرتن بوینە لە رۆژهەڵاتی کوردستان وە بە تاێبەت لە دەوروبەری مەریوان کە دوێنی شەممە لە دەرئەنجامی ئاگرێکدا چوار چالاکوانی ژینگە پارێزی کورد گیانیان لە دەست دا. ئاخۆ ئاگرەکانی مەریوان و رۆژهەڵاتی کوردستان سروشتیە بە هۆێ گەرما، کەم تەرخەمی هاووڵاتیانە وە یاخود بە ئەنقەست بوە ؟
دیارە راگرتنی هاووسەنگیەکانی دەسەڵات لە رۆژهەڵاتی ناوەراست کارێکی ئاسان نییە. ئاخۆ لە نێوان ئەو لایەنانەی لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا لە سەر دەسەڵات کێبڕکیاندایە لایەنێک هەیە لەوەی تر باڵا دەستر بێت؟
" پەکەکە هەموو مەترسیەکی لەبەر چاو گرتووە، وە لەبەر مەترسی کاری شۆڕگێڕی خۆێ راناگرێ، هەر لە سەرەتای دامەزراندنی پەکەکەوە تا ئێستا، هەر لە مەزلووم دۆغان و مەعسوم قورقماز بگرە تا زەکی شەنگالی دەیان و سەدان لە رێبەران و سەرانی ئێمە لە بەرەکانی شەڕدا گیانیان لە دەست داوون ".
زیاتر نیشـان بده