ساڵیادەکانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لەم ساڵانەی دوواییەدا وە بە تاێبەت پاش جیابۆنەوەی کاک نەوشیروان و دروستبوونی بزوتنەوەی گۆڕان زۆر جیاواز بوە بە بەراوورد لەگەڵ ساڵەکانی پێشووتر بە هۆێ کێشە و گرفتە ناوخۆیەکانی. ئێستاکە کە یەکێتیی 43 مین ساڵیادی دامەزراندنی یاد دەکاتەوە، چ جیاوازیەک دەبینین بەرامبەر بە چەند ساڵی رابوردوو بە تاێبەت پاش سەرکەوتنی بەسەر لایەنەکانی تردا لە سلێمانی، کەرکوک، خانەقین و هەندێ ناوچەی تر.
لە تریبیۆناڵێک وە یاخود دادگایەکی نێۆنەتەوەییدا International Permanent Peoples' Tribunalو بە پێی ئەو بەڵگانەی لە 24/5بڵاو بوەتەوە، تورکیا وەکو دەوڵەت و ئەردوگانی بە راستەوخۆ لە تاوانەکانی جەنگ و دژ بە مرۆڤایەتی تاوانبار کردووە. ئاخۆ ئەمە چ جورە سەرکەوتنێکە بۆ کورد لە باکور وە یاخود لە هەر شوێنێکی تر؟.
هەرلەو کاتەی حکومەتی نوێ عێراق دامەزراوە پاش هێڕشی بە رێبەرایەتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ سەر عێێراق، لە هەر بارودۆخێکی ناسکدا بەرپرسێکی ئەمەریکی بە پەلە خۆێ گەیاندووەتە عێراق و سەردانی بەغدا و هەولێری کردووە. لە هەفتەی رابوردوو برێت مەکۆرک نێردراوی تاێبەتی سەرۆکایەتی بۆ هاووپەیمانی جیهانی لە شەڕی روبەرووبۆنەوەی دەوڵەتی ئیسلامی سەردانی عیراقی کرد و لەگەڵ بەرپرسان و لایەنە کوردیەکانیشدا کۆبوەوە. ئاخۆ مەکگۆرک ئەمجارە لە لایەن ئەمەریکاوە چ پەیامێکی بۆ لایەنە کوردیەکان هەبوو؟
زیندە یاد عادل موراد یەکێک لە دامەزرێنەرانی یەکتیی نیشتمانی کوردستان و سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتیی، لە هەندەران و دوور لە دۆست و یاران و بەرپرسانی حیزبەکەی و وەکو دەووترێ بێجگە لە چەند کەسانێک، بە بێ کەسی سەری نایەوە، مەخابن لە کوردستانیش بە هۆێ ئەو بارودۆخ و گرژییەی کە لە نێوان لایەنەکاندا هاتوەتە ئاراوە لە پێشوازی و پرسەکەشیدا ئامادە نەبوون.
گومانی تێدا نییە هەر وەکو رۆناکبیران دەڵێن " سەرکەوتن لە یەکگرتندایە " وە یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکان کە کورد تا ئێستا بە خەون و ئامانجەکانی نەگەیشتووە دەگەرێتەوە بۆ دابەشبوون و ناکۆکی لە نێۆ رێزەکانیدا وە رووداوەکانی رۆژ گەواهی ئەوەیە کە کورد تا دێت چەند لە ئامانجەکانی دوور دەکەوێتەوە. سەرەرای ئەوەی بزوتنەوەی گۆران لە یەکێتیی جیا بوەوە بەڵام هەمیشە لە نێۆ رێزەکانی هەردوو لا ئومێد بە یەکگرتنەوە هەبوە، ئێستاکەش کە هەندێ کەسان پێیداگری لەسەر ئەو داخوازیە دەکەن. ئاخۆ تا چەند شیانی هەیە گۆڕان و لایەنەکانی تر بگەرێنەوە و دەست لە نیۆ دەستی یەک بکەن و یەک بگرنەوە ؟
یەکێک لە هەرە کەم و کۆریە گەورەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بێجگە لەو سەدان کەم و کۆریانە یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە بوە، بەڵام ئێستاکە بزوتنەوەی گۆڕان پاش هێڕش کردنە سەر گردەکە لە 12 ئەم مانگەدا، یەکێک لە ئەندام پەرلەمانەکانی دەڵێت 30 هەزار چەکدار ئامادەن ببنە خۆبەخشی گۆڕان. ئایا ئەمە بە پێچەوانەی پرینسیپە پێشوەکانی گۆڕان نییە لە یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە؟ ئایا کاتی ئەوە هاتووە ناوی پێشمەرگە و پێناسەی پێشمەرگە پێش ئەوەی " لەکەدارتر" بکرێ وەکو سمبولڵێک بپارێزردێت؟
رۆژی هەینی 18/5/2018 عادل موراد یەکێک لە دامەزرێنەرانی یەکێێتیی نیشتمانی کوردستان و سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتیی بە هۆێ نەخۆشی شیرپەنجەوە لە ئەڵمانیا لەم جیهانە ماڵئاوایی کرد. ئاخۆ گەلی کورد سەرەرای ناکۆکی و جیاوازی نێوان پارت و لایەنەکانی چۆن و بە چ شێوەیەک لە کەسایەتیە شارەزا و خاوەن ئەزمۆنەکانی کە وەکو سامانی نەتەوەیەکن رێزیان لێدەگرێت و یادیان دەکاتەوە؟
سەرەرای ئەوەی لە سەرانسەری جیهان بێجگە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست، ئەفغانستان و تا رادەیەک ئۆکرانیا شەڕی وا گەورەی تێدا رووێ نەداوە بەڵام جیهان بە گشتی لە نا ئارامی دایە و بازاری چەک فرۆشتن گەرمە و ئەو ئامارانەی لە لایەن رێکخراوە چاودێرەکانی پەیوەندارەوە بڵاو بۆنەتەوە ئەوە دەسڵمێنی. ئاخۆ هۆێ چیە هەندێ وڵاتانی جیهان بۆدجەیەکی وا هەرە گەورەیان بۆ چەک درووستکردن و چەک فرۆشتن و چەک کڕین دابینکردووە؟
دیارە پێکهێنانی هاووپەیمانیەک وە یاخود بەرەیەک چەند خالی هاووبەش هەیە کە ئەو لایەنانە بۆ ئامانجێکی دیاریکراو‌و یەک دەخات.
هەموو کەس بەو هیوایە بوو لە هەڵبژاردنەکانی ئەم جارەدا بە هۆێ بە کارهێنانی ئەو سیستمە نوێە ئەگەریش ساختەکاری و دەستکاری لە دەنگەکاندا نەکرێ بەڵکو کەمتر لە جاران، بەڵام دیسان دەنگی بێزاری دەربڕین لەو لایەنانەی کەمیان هێناوە بەرز بوەتەوە. ئاخۆ تاچەند شیانی هەیە دیسان دەستکاری لە دەنگدانەکاندا کرابێت؟
لە زۆری هەڵبژاردنەکانی جیهان پارە رۆلێکی گرنگ دەبینێت، لە هەڵبژاردنەکانی ئەم جارەی عێراق پارە شیانی هەیە چ رۆڵێک ببینێت؟ لە زۆر وڵاتانی جیهان لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا باس لە دەست تێوەردانی دەرەکی دەکرێت و بگرە وڵاتێک وەکو ئەمەریکا گوایە روسیا دەستی لە هەڵبژاردنەکانی رابوردوودا هەبوە. وڵاتانی ناوچەکە ئێران، تورکیا، عەرەبستانی سعودی، قەتەر یان هەر لایەنێکی تر لەم هەڵبژاردنەی عێراقدا چ رۆڵێکیان هەیە؟
هەمیشە لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا دەنگی دەهۆڵ و زۆڕنای پرۆپاگەندەی لایەنە بەشداربوەکان لە هەڵبژاردنەکاندا بەرز دەبێتەوە، ئایا ئەم جارە گەلی کورد لە باشور بەو بارودۆخەی کە تێدایە و بەسەر ئەم لایەن و ئەو لایەن دابەش بوە، ئامادەیە بێ لێکدانەوە لەوەی کێ نوێنەرایەتی دەکات سەرچۆپی بگرێت و بە نەوای دەهۆڵ و زۆڕنای ئەو لایەنانە هەڵپەرکێ بکات و دەنگ بدات؟
کاندیدە کوردەکان لە ناوچە دابڕاوەکانی هەرێمی کوردستان ئەرکێکی هەرە گەورەتریان لە ئەستۆدایە تاکو کاندیدەکانی تر بە هۆێ چارەنووس و ئاێیندەی ناوچەکانیان کە بە هۆێ ئەو بارودۆخە و هەڵپەسێردراوی پرسی ناوچەکانیان لە رووێ گەشەکردنەوە بەرامبەر بە شارەکانی تر زۆر لە دووا ماوون. ئاخۆ ئەم کاندیدانە چی‌یان لە دەست دێت بۆ گەشەپێدانی ناوچەکانیان وپەلە کردن لە گەڕانەوەیان بۆ سەر هەرێمی کوردستان؟
که‌سانێک له سه‌رکردایه‌تی لایه‌نه سیاسیه‌کان له‌و بڕوایه‌دان له هه‌رێمی کوردستان شتێک نییه به ناوی پرۆسه‌ی دیمۆکراسی، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی که هه‌یه پرۆسه‌یه‌کی سیاسیه پڕه له هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی.
وه‌کو باس ده‌کرێت تورکیا رێبازێکی ره‌گه‌زپه‌رستانه له ئه‌فرین پیاده ده‌کات. ئاخۆ کۆمه‌ڵگای جیهانی چیکردووه بۆ راگرتنی پیاده‌کردنی ئه‌و جۆره رێبازه؟
مۆزه‌خانه ئه‌و شوێنه‌یه، ئه‌و ساختمانهیه وه یاخود ئه‌و ئینستیتیوتهیه که تێدا ئه‌و پارچانه‌ی له شوێنه‌واره کۆن و دیرینهکانهوه ده‌دۆزرێنه‌وه و تێدا پارێزراوون یان به واتایه‌کی تر شوێنی پێشانگای که‌له‌پور و فه‌رهه‌نگی گه‌لێک وه یاخود ئه‌و پارچانه‌ی له رێگایانه‌وه رابوردوو و مێژووێ گه‌لێک ده‌رده‌خات. به‌رێوه‌بردنی مۆزه‌خانه‌کان پێویستی به که‌سانی شاره‌زا هه‌یه و که‌ڵک وه‌رگرتن له ئه‌زمونی وڵاتانی پێشکه‌وتوو و چونیه‌تی به‌رێوه‌بردنی مۆزه‌خانه‌کانیان کارێکی زۆر پێویست و گرنگه. له‌م پێناوه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌رێوه‌به‌ری مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی سه‌ردانی ئه‌مه‌ریکای کرد و له ستودیوهکانی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له Washington. DC میوانی به‌رنامه‌کانی به‌شی کوردی بوو و ئه‌م ده‌مه ته‌قه‌ی لێکه‌وته‌وه.
هاووڵاتیانی کورد و عێراقی له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنێکی نوێدان، به‌ڵام وه‌کو باس ده‌کرێ رێژه‌یه‌کی زۆر ده‌نگ نادات و بروایان به ده‌نگدان نه‌ماوه. ئاخۆ هۆێ مانگرتنی ئه‌م هاووڵاتیانه بۆ به‌شداری کردن له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا چییه؟ له نێوان ئه‌و لیستانه‌ی له ئارادایه، ئایا هیچیان تێدایه که بتوانی رێبه‌رایه‌تی ئه‌م میلله‌ته به‌ره‌و ژیانێکی باشتر و بارودۆخێکی باشتر بکات؟
دیاره خانه‌قین و ناوچه کوردیه‌کانی تر به هۆێ پێکهاته‌کانیان له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا هه‌میشه جێ نگرانی بونه ، ئێستاکه که به هۆێ رووداوه‌کانی ئه‌م داووایهدا و به تاێبه‌ت ریفراندوم تا راده‌یه‌کی زۆر هاووسهنگیهکه گۆڕاوه. ئاخۆ تا چه‌ند شیانی هه‌یه ده‌رئه‌نجامی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه مه‌ترسی درووست بکات بۆ سه‌ر پێناسه‌ی ئه‌م شارانه؟
دیاره کاتێک که‌سێک که خۆێ بۆ کارێک، ئه‌رکێک وه یاخود پۆستێک دستنیشان ده‌کا وه یاخود ده‌کرێ، ده‌بێ لێهاتووی ئه‌و جۆره ئه‌رکه وه یاخود ئه‌و پۆسته بێت. ئه‌ندامیه‌تی هه‌ر کوردێک له په‌رله‌مانی عێراق ئه‌رکێکی هه‌ره گه‌وره‌یه، ئاخۆ ئه‌و که‌سه ده‌بێ چ جوره تاێبه‌تمه‌ندیه‌کی تێدا بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌رکه‌کانی سه‌رکه‌وتووانه ئه‌نجام بدات؟
به‌رپرسیاره‌تی کارێکی ئاسان نییه به‌ڵکو بارێکی زۆرگرانه به تاێبه‌ت وه‌ک ئه‌ندام په‌رله‌مانێک که نوێنه‌رانی هاووڵاتیانن و ده‌نگده‌ران چاوه‌رێ ئه‌وه‌یان لێ ده‌که‌ن ئاخۆ تا چه‌ند به ده‌م داخوازیه‌کانیانه‌وه دێن و جێ به جێیان ده‌که‌ن و باری گرانی ژیانیان ئاسانتر ده‌که‌ن.
زیاتر نیشـان بده