له پاش ته‌قینه‌وه‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه له پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستانی عێراق هه‌ندێک کاردانه‌وه هه‌بوون به‌رامبه‌ر به ئاواره عه‌ره‌به‌کانی به هۆی ڕه‌وشی ئاسایشیه‌وه له ناوچه‌کانیاندا شوێنه‌کانی خۆیان جێهێشتووه.
له‌وانه‌یه له به‌غدا و شوێنه‌کانی تری عێراق ته‌قینه‌وه و ماشینه بۆمبرێژکراوه‌کان کارێکی رۆژانه و ئاسایی بێت، به‌ڵام بۆ هه‌رێم کوردستان ئه‌وه کارێکی نه ئاساییه. ئاخۆ ته‌قینه‌وه‌که‌ی هه‌ولێر چ ئاماژه‌یه‌که؟
ئه‌مرۆ ئیسلام له هه‌ر کاتێکی تر رادیکاڵتر و توند و تیژتر بوه‌ته‌وه، له‌وانه‌یه بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست کارێکی ئاسایی بێت به‌ڵام ئه‌م نه‌خۆشیه چۆن گواسترایه‌وه رۆژئاوا و ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند و وا سه‌ری هه‌ڵدا؟
وه‌کو باس ده‌کرێت ژماره‌یه‌کی زۆر له که‌سایه‌تیه ئاێینی و مه‌لاکانی باشوری کوردستان له سه‌نگه‌ردا دانیشتوون و هه‌ر کات شتێکیان به دڵ نه‌بوو ده‌چنه پشت بڵندگۆێ مزگه‌وته‌کان و ده‌ست به هه‌ره‌شه‌کردن ده‌که‌ن.
زۆر جار له میدیاکاندا ده‌بینین و ده‌بیستین گوایه هێزه‌کانی ئێرانی به جل و به‌رگی سڤیله‌وه له ناو شاری خانه‌قین دهسۆرێنهوه وه یاخود له شه‌ری دژ به داعش دا له به‌ره‌کانی گه‌رمیان له سه‌عدیه و جه‌له‌ولا ده‌بینرێن.
شهر له رۆژئاوای کوردستان به‌رده‌وامه و چه‌کدارانی رێکخراوه‌ی تیرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له پاشهکهشهدان.
به هۆێ میژووی خوێناوی و پر دژواری کورد، زۆری له نووسه‌ران، هۆزانڤانان و هونه‌رمه‌ندان له سه‌نگه‌ره‌کانی پێشه‌وه‌ی خه‌بات و به‌رخۆداندا بوونه و تا ئێستاش زۆرێک له پێناویدا گیانیان به‌ختکردوون.
پاش فه‌ره‌تر له 20 ساڵ له فه‌رمانره‌وایی میری هه‌رێمی کوردستان، سه‌ره رای گه‌شه‌کردن له هه‌ندی بواره‌وه. ره‌خنه‌یه‌کی زۆرێش هه‌یه له شێوه‌ی به‌رێوه‌بردنی هه‌رێمه‌که و هه‌نگاوه‌کان به پێچه‌وانه‌ی چاوه‌روانیه‌کان بوه.
له کاتێکدا به پێی پێوانه‌کانی شارستانیه‌ت، ئه‌مرۆ کۆمه‌ڵگای کوردی به تاێبه‌تی له باشوری کوردستان به به‌راوورد له‌گه‌ڵ رابوردوودا پاشهگهزهی کردووه، له رۆژئاوای کوردستان رێکخراوه‌یه‌ک وه‌کو په‌یه‌ده که ناوچه‌که به‌رێوه ده‌بات یاسایه‌کی سیکولار بۆ کانتۆنه‌کان راده‌گێنێت.
گومانی تێدا نییه میدیا چه‌کێکی به هێز و کاریگه‌ره له ئاراسته کردنی رووداو، بابه‌ت و کێشه و گرفته‌کان. چ هه‌ڵسه‌نگاندنێک بۆ میدیاکانی جیهان هه‌یه له رۆماڵکردنی ئه‌و کێشه و بابه‌تانه‌ی په‌ێوه‌ندی به کورده‌وه هه‌یه. بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌کان له رادیو و تهلفزیۆنهکاندا به زمانه‌کانی بێگانه، چ گرنگیه‌کی هه‌یه؟
حه‌سه‌ن روحانی بریاره له رۆژی چوارشه‌مه 12/11 سه‌ردانی ئازرباێجان بکات. ئایا ئه‌م سه‌ردانه ته‌نها وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆکی ئازه‌ریه بۆ ئێران و په‌ێوه‌ندیه بازرگانیه‌کان وه یاخود ئامانجێکی تریشی هه‌یه؟
ئاێین شتێکی تاێبه‌ت به که‌س و تاک و مرۆڤ ئازاده له بژارده‌کاندا، ئاخۆ ئاێین چ گرنگیه‌کی هه‌یه له ژیانی مرۆڤدا؟
دیاره مرۆڤ، سازمان، رێکخراوه و حکومه‌تان بۆ ئه‌وه‌ی بژین، پێویستیان به دابینکردنی سه‌رچاوه‌کانی ژیانه. رێکخراوه‌ی تیرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیش ISIS بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌ر تیرۆرکردنه‌کانی به‌رده‌وام بێت پێویستی به دابینکردنی پێویستیه‌کانیه‌تی له رووی داراییه‌وه.
له کاتێکدا هێزه‌کانی Partiya Yekîtiya Demokrat, PYD بۆ ماوه‌ی فه‌ره‌تر له 55 رۆژه له کۆبانی شهر ده‌که‌ن، هیچ لایه‌نێکی تری سوری لوله‌ی تفه‌نگه‌کانیان ئاراسته‌ی داعش نه‌کردوون و کورد به ته‌نیا شه‌ری تیرۆریسته‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌کات.
له کۆتایی هه‌فتاکان و هه‌شتاکاندا بزوتنه‌وه‌ی چه‌پ و دیمۆکراسی له هه‌رێمی کوردستاندا له په‌ره‌سه‌نددا بوو، به‌ڵام پاشان ئیسلام گه‌رایی باڵی به‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستاندا گرتوو و کۆمه‌ڵگای پارێزکار کرد و ژیانیش بۆ ژنانی زۆر سنووردار کرد. ئێستا به‌و ره‌فتارانه‌ی رێکخراوه‌ی تیرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی شیانی هه‌یه ئاراسته‌که به پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵگه‌رێته‌وه.
سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان بریاری درووست‌کردنی سێ به‌تالێۆنی سه‌ربازی داوه بۆ کاکه‌ییه‌کانی کوردستان، که وا دیاره که‌سانێک له‌گه‌ڵ ئه‌و بریارهدان و که‌سانێکش نگرانن.
دیاره کاری رۆژنامه گه‌ری بنچه و بنه‌ما و ره‌وش وه یاخود پرینسیپ و ئیتیکی خۆێ هه‌یه، تا چه‌ند ئه‌و بنچه و بنه‌مایانه له هه‌رێمی کوردستاندا په‌ێره‌و کراوون و رێزیان لێ گیراوه؟
پارتی کرێکارانی کوردستان PKK ، رێکخراوه‌یه‌ک که له ناو میلۆنه‌ها که‌ساندا پاێیهی هه‌یه و نه‌ک هه‌ر له چوار پارچه‌ی کوردستان ده‌واری خۆێ داکوتاوه، به‌ڵکۆ له هه‌موو وڵاتانی ئه‌وروپا و شوێنه‌کانی تریش، وه‌کو رێکخراوه‌یه‌کی تیرۆریستی ته‌ماشا بکرێت؟
ئێمه ئه‌زانین نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان رۆڵێکی سه‌ره‌کی و گرنگی هه‌یه له نێوانگیری و یه‌کلاکردنه‌وه‌ی زۆر له کێشه و گرفته‌کان له جیهان و رێگرتن له ته‌شه‌نه کردنی ئه‌و کێشانه بۆ شهر. ئاخۆ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان چ رۆڵێکی هه‌بوه له کێشه‌ی کورد؟
جه‌میل بایک که یه‌کێک له دامه‌زرێنه‌رانی پارتی کرێکارانی کوردستان و یه‌کێک له رێبه‌ره هه‌ره دیاره‌کانیه‌تی، هه‌ندی لایه‌ن جار جار به شه‌رخواز ناوی ده‌به‌ن، به‌ڵام بایک له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی Der Standar ی ئۆتریشی ده‌ڵێت کێشه‌کان به‌شه‌ر چاره‌سه‌ر ناکرێن. ئایا که‌س پێ خۆشه ساڵه‌ها به‌و شاخ و کێوانه‌وه بێت و سه‌رما و گه‌رما و برسیه‌تی بکێشی و به دووای شه‌ردا بگه‌رێت؟
زیاتر نیشـان بده