بەڕێوەبردنی یەکێتی و چۆنیەتی دابەشکردنی دەسەڵاتەکان لە نێوان ئەنجومەنی باڵای سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتیدا، ناکۆکی نوێی لە نێو ئەو حیزبەدا هێناوەتە ئاراوە
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە، ئاماژەبەوەدەکات حکومەتی ئەمەریکا مانگانە موچەی 36 هەزار پێشمەرگە دابین دەکات، هۆکاری ئەمەش بۆ بەشداری کردنی پێشمەرگە لە شەڕی داعشدا دەگێڕێتەوە
محەمەد عەلاوی کاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەت، سەرقاڵی گفتووگۆ و دانوستانە بۆ پێکهێنانی حکومەتە کاتیەکەی، لەکاتێکدا خۆپیشاندەران ڕەتیدەکەنەوە و کوتلەکانیش هەڕەشە و پەیامی جۆراو جۆری بۆ دەنێرن
سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبەغدا دەڵێت "لە عێراق تا ئێستا سەرووی 600 خۆپیشاندەر کوژراون، زیاتر لە 22 هەزار کەسی تریش برینداربوون، کە 5 هەزار کەسیان لەماڵەوەن و دەرفەتی ژیانیان لەدەستداوە."
دەستنیشانکردن و ڕاسپاردنی محەمەد عەلاوی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، دۆخی وڵاتەکەی نەک هێور نەکردەوە، بەڵکو ئاڵۆزی زیاتری دروستکردووە
پلانی نوێی داعش دانانی بازگەی وەهمی و رفاندنی هاوڵاتیانە بەجل و بەرگی سەربازیەوە، بەشێوەیەک تەنها لەماوەی هەفتەی رابردوودا، 10 کەسی سڤیلیان لەسنوری ناحیەی قەرەتەپەی پارێزگای دیالە و ناحیەی زینانەی سەربە قەزای خورماتوو رفاندووە
ڕاسپاردنی عەلاوی بۆ پێکهێنانی حکومەت، لەکاتێکدایە عێراق بەدۆخێکی تەواو ئاڵۆز و قەیراناویدا تێدەپەڕێت، کاندیدی راسپێردراویش بۆ پێکهێنانی حکومەت، کەسێکی تەنها و بێ پشتیوانە.
ئەمڕۆ پێنجشەمە، ژمارەیەک لە دەرچووە دانەمەزراوەکانی کورد لە کەرکوک دژی کەمی پشکی کورد لە دامەزراندن خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، خۆپیشاندانەکە لە سەرەتاوە گرژی تێکەوت، بەڵام دواتر بەڕێککەوتن کۆتایی هات
بێ گوێدانە هەڕەشەو هۆشداری گروپە چەکدارە شیعیەکان، سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ دانۆڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا لە داڤۆس کۆبوویەوە، ئەوەش لەکاتێکدایە بەشێک لە لایەنە شیعیەکان دژی یەکتربینینەکەن.
ڕاوێژکارێکی سەرۆک کۆماری عێراق، ئاماژەبەوەدەکات سەرۆکایەتی کۆمار و لایەنە عێراقیەکان لەگفتووگۆی چڕوپڕدان لەبارەی کێشەکانی عێراق
لەسەر بەڵێنی سەرۆکایەتی کۆمار و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، خۆپیشاندانە "بەرفراوانەکە"ی یەکشەمەی کورد لە کەرکوک دواخرا، کە بڕیاربوو دژی "گەندەڵی" لە پرۆسەی دامەزراندندا ئەنجامی بدات.
لە کاتێکدا دەسەڵات و شەقامی ناڕازی عێراق لە پێکهاتەی شیعەن، تێڕوانینێکی وەها دروستبووە کە شیعە ڕۆڵی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنیش لە وڵاتەکەدا دەگێڕێت
بارودۆخی عێراق بەتەواوەتی ڕووی لە "چەق بەستن" کردووە، بەتایبەت خۆپیشاندەران کۆڵ نادەن و داوای جێبەجێکردنی خواستەکانیان دەکەن، هێزە حوکمڕانەکانی عێراقیش مل بۆ خواستی خۆپیشاندەران نادەن.
شەوی رابردوو، سەربازگەی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدین موشەک بارانکرا، کە ئەو سەربازگەیە هێزی ئەمەریکی و عێراقیشی تێدایە و بەو هۆیەوە ژمارەیەک سەربازی عێراقی برینداربوون
سکرتێری حیزبی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان، ئاماژەبە مامەڵەی قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپاس قودسی ئێران لەگەڵ حیزبە کوردیەکاندا دەکات، جەخت لەسەر ئاڵۆزی دۆخی عێراق و ناوچەکەش دەکات.
بۆردومانی شەوی ڕابردووی بنکەکانی ئەمەریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان لەلایەن ئێرانەوە، بۆچوونی جیاوازی دروستکردووە
دوای دوورکەوتنەوەی قاسمی سولەیمانی لە هاوکێشە سیاسیەکانی ناوچەکە، هێشتا دیارنیە، ئێران بەردەوامی بە ستراتیژیەتەکانی ڕابردوو و سەردەمی ئەو فەرماندەیە دەدات، یاخود گۆڕانکاری تێدا دەکات
ململانێی نێوان ئێران و ئەمەریکا، مەترسی گەورەی لەسەر ئاسایشی عێراق دروستکردووە، بەرپرسانی عێراق دەترسن، وڵاتەکەیان ببێتە گۆڕەپانی شەڕێکی گەورە و یەکلایی کەرەوە
خۆپیشاندانی بەشێک لە هێزەکانی حەشدی شەعبی لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لەبەغدا، خەریکە دۆخێکی نوێ لە عێراق دێنێتە ئاراوە، بە تایبەت بەشێک لە هێزە شیعیەکانی تر لەگەڵ ئەو هەنگاوەدا نەبوون.
زیاتر نیشـان بده