له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که ته‌نها یه‌ک ڕۆژ ماوه بۆ ئه‌و دوا واده‌یه‌ی دانراوه بۆ گه‌یشتن به کڵێشه‌ی ڕێککه‌وتن له نێوان ئێران و زلهێزه‌کانی جیهاندا به‌ڵام وه‌ک ده‌گوترێت هێشتا جیاوازی هه‌ر ماون.
ژماره‌یه‌ک له وڵاتانی سوننه ئاینزا به سه‌رکردایه‌تی شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه هاوپه‌یمانێتیه‌کیان پێکهێناوه بۆ لێدانی حوثیه‌کان له یه‌مه‌ن.
شه‌ڕه‌کانی یه‌مه‌ن به‌لای هه‌ندێک چاودێره‌وه په‌ره‌سه‌ندنێکی تری قه‌یرانی ئاینزاییه له ناوچه‌که‌دا و به دووریش نازانرێت ئه‌م شه‌ڕانه بێ له یه‌مه‌ن ناوچه‌ی تریش بگرێته‌وه.
وه‌ک شتێکی به‌ڵگه‌نه‌ویستی لێهاتووه به‌رده‌وام ئه‌و کاره هونه‌ریه به‌رده‌وام له هزری بینهریدا ده‌مێنێته‌وه که نومایشتی خه‌ون و خه‌مه‌کانی بینه‌رانی خۆی تیادا کرابێت و درێژه به خه‌ونه جوانه‌کانی بینه‌ری خۆی بدات.
پێده‌چێت هێرشه ئاسمانیه‌کانی هاوپه‌یمانان ده‌یکاته سه‌ر مۆڵگاکانی ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، ناڕه‌زایی میلیشیا شیعه‌کانی ناو هێزی حه‌شدی شه‌عبی به‌دووای خۆیدا هێنابێت.
له پاش ئه‌و په‌لاماره‌ی دوو په‌رله‌مانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان کردیانه سه‌ر عه‌لی حه‌مه ساڵح په‌رله‌مانتاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان جارێکی تریش دۆسێی پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌که‌وێته‌وه به‌ر باسکردن.
گه‌نده‌ڵی ڕێگری سه‌ره‌کیه له به‌رده‌م هه‌موو بهرهوپێشچونهکاندا جا له‌هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کدا بێت. ده‌گوترێت ئه‌گه‌ر خواست هه‌بێت ئه‌وا دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی چاره‌سه‌ر ده‌کرێت، به‌ڵام پرسیاره‌که له‌وه‌دایه ئایا له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌سه‌ڵاتداران ئه‌و خواسته‌یان هه‌یه؟
ئه‌و هێزه میلیشیاییه‌ی له عێراق پێکهێنراوه بۆ شه‌ڕی دژی ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له پارێزگا سوننه نشینه‌کاندا وه‌ک چۆن نیگه‌رانی ئاسایشی به دوای خۆیدا هێناوه ئاوه‌هاش بۆته بابه‌تێکی گه‌رموگوڕی سیاسی له وڵاته‌که‌دا.
له نه‌ورۆزی ئه‌مڕۆی دیاربه‌کردا په‌یامی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان خوێندرایه‌وه.
گه‌لی کورد ڕۆژی نه‌ورۆز به جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی خۆی داده‌نێت و سروتی تایبه‌ت به خۆیی هه‌یه و به‌رده‌وام به شێوازی بێ پێشینه له هه‌موو ساڵێکدا ئه‌م یاده ده‌کاته‌وه له‌گه‌ڵ ئاگرکردنه‌وه‌دا.
هه‌روادێ و ڕۆڵ و کاریگه‌ریه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران له عێراقدا زیاد ده‌کات و به‌لای هه‌ندێک له چاودێرانیشه‌وه ئه‌و کاریگه‌ریانه سنوره‌کانی شه‌ڕی دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیش ده‌به‌زێنێت.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ڕاپۆرتێکی نوێ‌دا ده‌ڵێت پێده‌چێت چه‌کداره توندڕه‌وه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی تاوانی ژینۆسایدیان به‌رامبه‌ر ئێزیدیه‌کان ئه‌نجام دابێت.
ڕێکخراوێک له‌ناوچه‌یه‌کی پڕ له کێشمه‌کێشدا دێته ئاراوه، ده‌ست ده‌گرێت به‌سه‌ر ڕووبه‌رێکی زۆری عێراق و سوریاشدا. بێ له هێزه‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه هاوپه‌یمانێتیه‌کی نێونه‌ته‌وه‌ییش به‌گژیدا ده‌چێته‌وه به‌ڵام کاریگه‌ریی مه‌ترسیه‌کانی ئه‌م ده‌وڵه‌ته ئیسلامیه هه‌روادێ و زیاتر ده‌بن.
27 ساڵ به‌سه‌ر هێرشی کیمیاییه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت هێشتاش وه‌ک زۆرێک له چاو‌دێر ده‌ڵێن کاری زۆر ماوه بکرێن بۆ هه‌ڵه‌بجه.
هه‌ندێک له شیکه‌ره‌وه له‌شکرییه‌کان له‌وبڕوایه‌دان کۆنترۆڵ کردنه‌وه‌ی شاری تکریت ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌ک بۆ شکستی چه‌کداره توندڕه‌وه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له شوێنه‌کانی تری عێراقدا، شاری موسڵ به نمونه.
کانتۆنی جزیره له ڕۆژئاوا ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو یه‌که‌م هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیه‌کانی خۆیی کرد له زۆربه‌ی ناوچه‌کانی سنوری خۆیدا.
هه‌ڵبژاردنه‌کانی شاره‌وانیه‌کان له کانتۆنی جزیره به‌هۆی به‌شداری زۆری ده‌نگده‌رانه‌وه درێژکراوه‌ته‌وه و بنکه‌کانی ده‌نگدان تا کاژمێر 10 ی شه‌وی ڕۆژی هه‌ینی کراوه بوون.
پێده‌چێت له نوسینی ڕۆمانه‌وه ئه‌ندازیار خه‌سره‌و جاف گه‌یشتبێته ئه‌وه‌ی به ڕژدی بیر له گرنگی زمان بکاته‌وه و بگه‌ڕێت به‌شوێن وشه و ده‌سته‌واژه بزربووهکاندا به مه‌به‌ستی به‌کارهێنانیان و گیان به‌خشینه‌وه پێیان.
ئۆپه‌راسیۆنه له‌شکریه‌کان له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینی ناوه‌ڕاستی عێراق به‌رده‌وامن له‌گه‌ڵ نیگه‌رانیه‌کانی زۆرێک له سوننه ئاینزاکانی وڵاته‌که.
ئه‌وه‌ی نکوڵی لێناکرێت پرۆسه‌یه‌ک بۆ ئاشتی له تورکیادا هه‌یه، ساڵانه‌ش له گه‌ڵ نزیک بوونه‌وه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزدا که ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنیش به‌ڕێوه‌یه له‌و وڵاته‌دا ئه‌م پرۆسه‌ی ئاشتییه ده‌بێته‌وه بابه‌تێکی گه‌رموگوڕ.
زیاتر نیشـان بده