پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە کۆبوونەوەیەکی ئەنجام دا، بەڵام یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە لایەنێکی سەرەکیـیە لە دەسەڵاتی هەرێمەکەدا، بایکۆتی کۆبوونەوەکەی کرد
17 شوبات رووداوێکی مێژوویی بوو دژ بە " فەرمانرەوایی و دەسەڵاتی گەندەڵ و ناتەندرووستی 20 ساڵەی هەرێمی کوردستان " و سەرهەڵدان، تەقینەوە و بێزاری دەربڕینیک بوو لە پێناوی ژیانێکی باشتر و ئەو بارودۆخەی لە هەرەێمەکەدا بوو کە مەخابن 11 کەس تێدا گیانیان لە دەست دا و لەو رۆژەوە تا ئێستاش هیچ نەکراوە
گروپی 17 ی شوبات کە وەکو خۆیان پێناسەی دەکەن " گروپێکی جەماوەریە سەرقاڵی پێشلێکاریەکانی مافی مرۆڤە لە کوردستان و پرسی دیمۆکراسی لە هەرێمی باشوری کوردستان " سەبارەت بە چەندین لە کێشە هەنووکیەکان و پێشلکاریەکانی مافەکانی مرۆڤ لە بەشەکانی کوردستان لەم دواییانەدا سەردانی وەزارەتی دەروەی سویدیان کردوون
کەم بوە کاربەدەستێکی ئەمەریکایی لە کۆنگریسی وڵاتە یەکگرتووەکاندا بەو جۆرەی سیناتورجان کەنەدی باس لە کورد و پشتێوانی لە کورد بکات. بۆ کەسێک وەکو کەنەدی نەک هەر باسی کورد و پێشیلیەکان بەرامبەر بە کورد بکات بەڵکو بە توندیش هێڕش بکاتە سەر نەیارەکانی وەکو تورکیا کە هاووپەیمانی ئەمەریکا و ناتۆیە؟
هەر وەکو لە میدیاکاندا هاتووە نیچیەڤان بارزانی سەرۆک وەزیری کار بەرێکەری حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کردووە و لەگەڵ سەرۆک وەزیری عێراق عادل عەبدول مەهدی کۆبوەتەوە، بەڵام لەو وێنانەی کە تا ئێستا بڵاو بۆنەتەوە بێجگە لە ئەندامانی پارتی کەسانێک لە لایەنەکانی تردا تێدا نابینرێت.
دیارە ئەگەر بە رەوا بێت وە یاخود بە ساختەکاری وەکو زۆری لایەنەکان لێ دەڕوانن پارتی دیمۆکراتی کوردستان زۆرینەی کورسیەکانی بە دەستهێناوە، بەڵام ئایا زۆرینەی دەنگەکانی بە دەستهێناوە؟ ئایا رەوایە پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم و پۆستی سەرۆک وەزیر لە دەستی پارتی و لە دەستی تاکە بنەماڵەیەکدا بێت؟
دیارە وەکو باس دەکرێ پاش رووداوەکەی شێلادزێ دەیان کەسان دەستگیر کراوون،هەندێ ئازاد کران و گوایە هەندێکی تریش بێ سەر و شوێن کراوون وە یاخود چاو و ڕاو هەیە رادەستی تورکیا کراوون. ئاخۆ تا چەند ئەو زانیارانە پشت راست دەکرێن؟
دوێنی لە ناوچەی شێلادزی سەر بە دەڤەرێ ئامێدی لە لایەن هاووڵاتیانەوە هێڕش کرایە سەر بنکەیەکی لەشکەری تورکی و زیانی گیانی لە لایەنی کوردی لێکەوتەوە وئامیری لەشکەری لە لایەن تورکیاوە.
بۆ ماوەیەکی دوور و درێژە لەشکەری تورکیابەردەوامە لە سەر هێڕشە زەمین و ئاسمانیەکانیدا بۆ سەر باشوری کوردستان بە بیانوێ هێڕش کردنە سەر گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان – پەکەکە.
ئاخۆ تا چەند بوونی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK لە لیستی تیرۆریستانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بەهانەیەکە بە دەستی تورکیاوە بۆ دژایەتی کردنی کورد نەک هەر لە تورکیا و سوریا بەڵکو بگرە لە بەشەکانی تریش؟
لە رۆژی هەینی گوایە فەرەتر لە 50 کاس لە هەڵسوراوان و ئەندامانی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان لە شاری سلێمانی لە لایەن دەزگاکانی ئاسایشەوە دەستگیرکران . ئایا ئەمە بە واتای ئەوەیە ئازادیەکان تا دێت لە سنووری سلێمانی تەسکتر دەبنەوە؟
دیارە هەر کات باس لە NO Fly Zoneوە یاخود ناوچەی نەفڕینی ئاسمانی دەکرێت، واتە کردارێکە بۆ پاراستنی کەسانێک کە ژیانیان لە مەترسیدایە.
رووداوەکان و گۆڕانکاریەکان لە جیهان بە خێرا روو دەدەن و تێدەپەرن وهەندێ جاریش پێشبینیەکان کارێکی ئاسان نییە. ئایا هاووسەنگیەکان لە جیهاندا لە ساڵانی داهاتوو گۆڕانیان بەسەردا دێت و ئەم گۆڕانکاریانە بە چییەوە گرێدراوون؟
سەردانەکەی سەرۆک ترامپ بۆ عێراق گوایە رەخنەیەکی زۆری لێکەوتوەتەوە. ئاخۆ کیین دەنگیان بەزرکردووەتەوە و رەخنە لە سەردانەکەی دەگرن؟ ئایا رەخنەکان لەبەر ئەوەی فرۆکەکەی ترامپ لە پڕ لە عێراق دانیشتەوە و گەڕایەوە، یان لەبەر ئەوەی سەردانی بەغدای نەکرد و لەگەڵ بەرپرسانی عێراقیدا کۆببێتەوە؟
ئاخۆ ئێستاکە ئەم هەنگاوەی بەرپرسانی رۆژئاوا وە ئەم جۆرە مانورە دیپلۆماسیانە لەگەڵ دەوڵەتی سوریا و روسیادا تا چەند هەنگاوێکی ژێرانەیە بۆ رێگا گرتن لە هەڕەشەکانی تورکیا؟
لە هەفتەی رابوردوودا لە 12/8/2018 پرۆفیسۆر دکتۆر جەمال نەبەز کەسایەتی ناوداری کورد، نووسەر، زمانەوان، بیرمەند و یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی ئازدی و ژیانەوە و یەکێتیی کورد ( کاژیک) لە تەمەنی 85 ساڵیدا لەم جیهانەدا لە ئەڵمانیا ماڵئاوایی کرد.
کە باس دێتە سەر رێبازی دەرەوەی وڵاتە یەکگرتووەکان وە بە تاێبەت لە رۆژهەڵاتی ناوەراست، زۆری لە شیکەرەوان بە رێبازێکی سەرنەکەوتوانە لێ دەڕوانن
بریارەکەی سەرۆک ترامپ لە بارەی کێشانەوەی هێزەکانی وڵاتە یەکگرتووەکان لە رۆژئاوای کوردستان وە یاخود باکوری سوریا لە هەموو لایەکەوە، لەم پەڕی جیهانەوە بگرە تا ئەوپەڕی کاردانەوەی نیگەتیڤانەی لێکەوتەوە و ترامپ لەو بریارە سەربەخۆییەیدا سەرزنشت کرا و بگرە کەسایەتی دوور و نزدیکەکانی ڕاچەلەکاند،
دیارە گۆڕانکاریەکان پاش راگەیاندنەکەی ترامپ لە بارەی کێشانەوەی هێزەکانی وڵاتە یەکگرتووەکان لە رۆژئاوا یان باکوری سوریا بە خێرا روو دەدات و دێنە ئاراوە. ئاخۆ ئەمە بریارێک بوو بە راوێژ و وورد بینی لەگەڵ کاربەدەستە شارەزاکانی ترامپ ئەنجام درا یان بریارێکی کوت و پڕ لە لایەن خودی ترامپەوە بوو؟
زۆری خەڵکی کوردستان سەریان سوڕماوە ئاخۆ هۆێ چییە لە کاتێکدا لەشکەری تورکیا رؤژانە هەر شوێنێکی لە باشوری کوردستان بیەوێ تۆپباران دەکات و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش وا بێدەنگە؟
زیاتر نیشـان بده