له هه‌فته‌کانی رابوردوودا رۆژنامه‌وان و پارێزه‌ر خانم ژیار مه‌حه‌مه‌د، یه‌کێک له نووسه‌ران و کارمه‌ندانی گۆڤاری لڤین پریس تووشی رووداوێکی هات و چووی ئۆتۆمۆبیلی بوو و زیانێکی زۆری پێگه‌یشت و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه کرا. ئێستاکه گومان له‌وه‌دایه که شیانی هه‌یه ته‌نها رووداوێکی ئۆتۆمۆبیلی نه‌بێت!!
چه‌ند رۆژ له‌مه‌و پێش رووداوێکی ناخۆش له کامپی دیموکراته‌کان له کۆیه رووێ دا گوایه هێزه‌کانی ئاسایش هه‌ڵیانکوتاوه‌ته سه‌ر کامپه‌که و بێ رێزیان کردووه. بێگومان که‌س له‌گه‌ڵ کارێکی له‌و شێوه‌دا نییه به تاێبه‌ت ئه‌گه‌ر بێت و نه یاسایی بێت. هه‌ندێ له میدیاکان به جۆرێکی ورووژانه رووداوه‌که‌یان خسته به‌ر چاو و ئاسایشیش ده‌ڵێت له‌سه‌ر فه‌رمانی دادگاه ئه‌و کاره‌یان کردووه.
ئه‌مرۆ له کاتێکدا رۆژی جیهانی ژن به‌رز راده‌گێردرێت، ژنی کورد سه‌ره‌رای گیان به‌ختکردن و خۆراگری له رۆژئاڤا و باکور، رۆژهه‌ڵات و چیاکان و تا راده‌یه‌ک له باشوری کوردستان، هێشتا زۆرێ له پێشدایه بۆ ئه‌وه‌ی له داب و نه‌رێته دووا که‌وتوه‌کانی کۆمه‌ڵگا رزگاری بێت و بگاته ئاست ژنانی پێشکه‌وتووی جیهان.
یه‌کێک له‌و ئاسته‌نگانه‌ی که له‌به‌رده‌م پرۆسه‌کانی ئاشتی دایه له تورکیا و جێ نگرانیه بۆ لایه‌نی کوردی ، یاساکانی ئاسایشه که له لایه‌ن AKP وه پێشکه‌ش کراوه و له ناو په‌رله‌ماندا مشت ومری له‌سه‌ر دایه.
دوێنی رژێمی ئێران 6 کورد گوایه به هۆێ بیر و باوه‌ری ئاێینیانهوه له سێداره دا و جارێکی تر مافه‌کانی مرۆڤی پێشلکرد.
عێراق له هه‌وڵه‌کانی ئه‌م دواییه‌یدا بۆ گرتنه‌وه‌ی تکریت، دیاره ئه‌مجاره له جیاتی په‌نا بۆ ئه‌مه‌ریکا رووێ له ئێران کردووه، هه‌ندێ له میدیاکان له نێوانیان NY Times ئاماژه به ناکۆکی نێوان کاربه‌ده‌ستانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان و عێراقی ده‌کات.
له 22/2/2015 و له رۆژی زمانی داێکی، کوردانی ناوچه‌ی هه‌ورامان پلاتفۆرمی ( هۆرام) یان راگه‌یاند.
پرۆسه‌ی ئاشتی هه‌ر له ساڵی 2005 وه له نێوان ده‌وڵه‌تی تورکیا و لایه‌نی کوردی له ئارادایه و له‌و روه‌وه ههنگاوانیکیش هاوێشتراوه، ئایا هێشتا زووه پاش راگه‌یاندنه‌که‌ی نێوان AKP و HDP ئه‌م پرۆسه‌یه به خۆشی کۆتایی پێی بێت وه یاخود وه‌کو پێشبینی ده‌کرێت له نه‌ورۆز شتێک را بگیهندرێت
له رۆژی شه‌ممه 28/2/2015 له له‌نده‌ن کۆنفرانسی سۆسیالست فیمینیسته‌کان به به‌شداری رێکخراوانێک له ئه‌وروپا، ئاسیا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌رێوه چوو.
مه‌لا کرێکار پاش چه‌ند رۆژێک له ئازادکردنی له زیندانێکی نۆرویژیدا، دیسان ده‌ستگیر ده‌کرێت.
کۆمه‌ڵێک له چالاکوانان کهمپهینیکیان به‌رێ خستوون له ژێر ناوی" نه بۆ حوکمی داعشیانه له کوردستان" و سکاڵا ده‌که‌ن لایه‌نه ئیسلامیه‌کان تا دێت ئازادیه‌کان له کوردستان سنووردار ده‌که‌ن.
گومانی تیدا نییه شهر ماڵوێرانی دێنی و ئاشتیش ئارامی، گه‌شه‌کردن و به‌ره‌وپێشه‌وه چوون. پرۆسه‌کانی ئاشتی له تورکیا له نێوان نوێنه‌رانی گه‌لی کورد له باکوری کوردستان و AKP و حکومه‌تی تورکیا به‌و جۆره‌ی چاوه‌ڕوان ده‌کرا زۆر له‌وه هێونتر به‌ره‌و پێش ده‌چێت. ئێستاکه پرۆسه‌که به چ ئاقارێکدا ده‌روات.
ساڵانێکه بای به‌ره به‌یان له ئێران و رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه ته‌نها په‌یامی مردن له‌گه‌ڵ دێنی، دیسانه‌وه باس له سێداره‌دانی ژماره‌یه‌ک له چالاکانی کورده!
هێزه‌کانی پێشمه‌رگه و هێزه‌کانی تر له عێراق به‌رده‌وامن له روبه‌روو بۆنه‌وه‌ی تیروریستانی داعش چ له ناوچه‌کانی گه‌رمه‌سێر وه یاخود ده‌ڤه‌ره‌کانی تری کوردستان له گه‌وه‌ر و مه‌خمور یان روبه‌روو بونه‌وه‌ی ئه‌و تیرۆریستانه له لایه‌ن شه‌رڤانان و گه‌ریلاکان له رۆژئاوا.
بێگومان ئێمه ده‌زانین که‌س پێی خۆش نییه دوور له وڵاتی خۆێ بژێ ئه‌گه‌ر بێت و ئازادی و دیموکراسی له‌و وڵاته‌دا فه‌راهم بێت و بتوانێت له ساێه‌ی دا به سه‌ربه‌ستی بژیت، به‌ڵام مه‌خابن که‌سانێکی زۆر له‌به‌ر نه‌بوونی ئازادیه‌کان به‌ره‌و هه‌نده‌ران سه‌ر هه‌لده‌گرن.
ئەمرۆ مرۆڤ چ وەکو تاک، شار و شارۆچکەکان وە یاخود وڵاتان ژیان و ژیانه‌وه‌یان لەسەر پەێوەندیەکان راوەستاوە وە ئەو پەێوەندیانەش هەمیشە گرێدراووی بەرژەوەندیەکانن، زۆری لایه‌نه‌کان و هاووڵاتیانی کوردستان باس لە سیناریۆی پەێوەندیەکانی حکومەتی هەریم و پارتی لەگەڵ تورکیادا دەکەن و دەڵێن لەسەر ئاستی نەتەوایەتیدا سیاسەتێکی هەڵە بوە.
سه‌ر له به‌یانی رۆژی یه‌کشه‌ممه له کۆپنهاگن که‌سێکی بێگوناهی تر بوه قوربانی کاره تیرۆریستیه‌کان.
ساڵانێکه شه‌پۆلی کاری تیرۆریستی ئه‌وروپای گرتوه‌ته به‌ر و هه‌ر ئه‌مرۆ 15 /2 /2015 له کۆپنهاگن پاێته‌ختی دانمارک پیاوێکی تر به گومانی کاری تیرۆریستی ته‌قه‌ی لێکراوه و کوژراوه.
ئه‌کادیمیای جاپک CAPK ده‌زگایه‌که بۆ راهێنان و به بارهێنانی که‌سانێکی لیهاتوو له پێناوی به‌ره‌وپێشه‌وه بردنی کۆمه‌ڵگا وبهدیهینانی کۆمه‌ڵگایه‌کی سڤیل، دیموکرات و ئازاد که له سایه‌دا هاووڵاتیان یه‌کسان و سه‌ربه‌خۆ و به ئاشتی بژین.
پاش 36 ساڵ به‌سه‌ر شۆرشی گه‌لانی ئێران، بزوتنه‌وه‌ی کوردی له رۆژهه‌ڵاتی کوردتان ئه‌مرۆ به کوێ گه‌ێشتوو، له چ قوناغێکدایه و چ هه‌ڵسه‌نگاندنێکی بۆ کراوه؟
زیاتر نیشـان بده