نازەنین عوسمان مامۆستای لە بەشی سایکۆلۆژی لە زانکۆی سلێمانی دەڵێت پیاوسالاری لە جەوهەردا لە کۆمەڵگەی کوردیدا هەر وەک جاران ماوە و تەنها بە رۆاڵەتدا گۆڕاوە.
ئەمین بەکر، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق و ڕاوێژکاری سەرۆکی پەرلەمان دەڵێت ئەگەر بە سیستمی کۆن هەڵبژاردنی پێشوەخت لە ساڵی ئایندەدا ئەنجامبدرێت، هەمان ساختەکاری تێدا دەکرێت.
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە هەڵبژاردن پۆستەکەی نەگرتە دەست، لە ئەنجامی نارەزاییەکان و دەنگی شەقامی عێراقی ئەویان بە سەرۆک وەزیران دەستنیشانکرد.
مەبەست لە رەزامەندی ئەمەریکا بۆ رێککەوتنێک لە نێوان کۆمپانیایەکی نەوتی ئەمەریکایی و نێوان هێزەکانی سوریا دیموکرات ، بۆ رێگریکردنە لەوەی ئەو سەرچاوەیەی وزە لەلایەن ئەمەریکاوە سەرپەرشتی بکرێت وبەڕیوە ببرێت نەک لەلایەن هێج لایەن ودەوڵەتێکی دیکەی هەرێمییەوە
وەزیری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ڕۆژی سێشەممە سەرسوڕمانی خۆی دەردەبڕێت سەبارەت بە بەکارهێنانی هێزی لە ڕادەبەدی پۆلیس لە وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا، هەروەها نیگەرانی خۆشی دەربڕیوە بەرامبەر بە مەرگی جۆرج فلۆیدی ڕەش پێست لە بەردەست پۆلیسێکی سپی پێست و پەژارەی خۆشی لەو بارەیەوە دەربڕی.
یاسادانەرێکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەنیازە پرۆژە یاسایەک لەم هەفتەیەدا پێشکەش بکات و هیوا دەخوازێت بەم کارەی کۆتایی بهێنێت بە توندوتیژیەکانی پۆلیس ئەنجامی دەدەن ، هاوکات رێگە بە قوربانیەکانی دەستی پۆلیس دەدات دۆزی یاسایی تومار بکات دژ بەو پۆلیسانەی کاری نایاسای و نادەستووری دەکەن
رێکخراوەکانی یارمەتی مرۆیی داوایەکی بەپەلە دەکەن بۆ دابینکردنی بوجە بۆ یارمەتیدانی هەڵمەتەکانی بەهاناچوونیان بۆ یەمەنی وێرانبوو بە جەنگ
سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا" نیکۆڵ پاشینیان " و خێزانەکەی تووشی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون . هاوکاتی ئەوەی ڕێژەی حاڵەتە نوێیەکانی تووشبوون بە نەخۆشیـیەکە لە وڵاتەکەیدا زیادیکردوە.
تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە رێستورانت و کافیتریا و بازاڕی گەورەی ئەستەنبوڵی کردەوە ، لەو دەمەی حکومەتی ئەو وڵاتە بەربەستە سەپێندراوەکانی ئاکامی ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر خاودەکاتەوە
پاش گیان لەدەستدانی کەسێکی ئەمەریکایی بە ڕەچەڵەک ئەفریکایی لە کاتی دەستگیرکردنی لەلایەن پـۆلیسەوە لە شاری مینیاپـۆڵس لە ویلایەتی مینەسۆتا، خۆپـیشاندانی ناڕەزایی چەندان شاری ئەمەریکای گرتەوە
سەبارەت بە رۆڵی پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا، دکتۆر لەتیف موستەفا مامۆستای زانکۆ لە کۆلێژی یاسا دەڵێت ؛ بەداخەوە دەسەڵاتدارانی کورد رۆڵی پەرلەمانتارانی کوردیان لە بەغدا لاوازکردووە
د. بەهار مەحمود دەڵێت ؛ سەرکەوتنی موستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق بەندە لەسەر شێوازی بەڕێوەبردنی کارەکانی و هەروەها راگرتنی هاوسەنگی لە نێوان هێز ولایەنە سیاسیەکانی وڵات
سەرۆک وەزیرانی عێراق موستەفا کازمی لە کاتێکدا دەستبەکاردەبێت کە عێراق لێوان لێوە لە قەیرانی سیاسی، ئابووری، ئاینی و کۆمەڵایەتی. هاوکات داڕمانی بێپێشینەی بەهاکانی نەوتی جیهان ڕەوشەکە بۆ بەڕێز کازمی سەختتر دەکات.
دەزگای خزمەتگوزاری نهێنی ئەمەریکا دەڵێت بەرەبەیانی ئەمڕۆ پـێنجشەممە کەسێک دەستگیرکراوە پاش ئەوەی تەقەی لە باڵیۆزخانەی کوبا لە واشنتنی پایتەخت کردووە
بەپـێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، لەو کاتەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا فشاری دەخستە سەر عەرەبستانی سعودی بۆ ئەوەی کۆتایی بە جەنگی نرخی نەوت لەگەڵ رووسیا بهێنێت، سەرۆک ترەمپ ئاگاهی بە ڕابەرانی سعودیـیە داوە
تاجیکستان ئەمڕۆ پـێنجشەممە یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای تۆمارکرد و بووە دواین وڵات لە جیهاندا کە بە فەرمی ڕایبگەیەنێت حاڵەتی تووشبوونی بە نەخۆشیـیەکە هەیە
ناڕەزایانی لوبنانی توڕە ئەوانەی بەهۆی ڕوو لە هەڵکشانی قەیرانی ئابوری شەوی رابردوو لە باکوری وڵات لەگەڵ هێزەکانی ئاسایش بەیەکیاندادا
چەند سەرچاوەیەک و میدیای خۆجێی ئەمرۆ سێشەممە ڕایانگەیاند کە " مارگرێت ترودۆ" دایکی سەرۆک وەزیرانی کەنەدا "جەستن ترودۆ" شەوی رابردوو بە پەلە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە دوای ئەوەی ئاگرێک لە ئەپارتمانەکەی لە مۆنتریاڵ کەوتەوە
ئەنتۆنیۆ گوتێرس سکرتێکری گشتی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتوەکان ئەمڕۆ پێنج شەممە گوتی؛ قۆستنەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ بنکۆڵکردنی مافەکانی مرۆڤ مایەی قبوڵکردن نییە و راپۆرتێکی نوێ لەو بارەیەوە ئاشکرا دەکات
زیاتر نیشـان بده